»   لیژنه‌کان - چالاکی
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر جگه‌ردا ‌گیرا‌
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر جگه‌ری به‌ستووی قه‌ده‌غه‌كراودا‌ ده‌گرن و سه‌رۆكی لیژنه‌كان ده‌ڵێت؛ رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گیرێته‌به‌ر.


بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دووی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕی (121) پارچه‌ جگه‌ری به‌ستووی قه‌ده‌غه‌كراودا گیراوه‌ كه خاوه‌نه‌كه‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌ وڵاتی ئێرانه‌وه‌ به‌نیازی ساخكردنه‌وه‌ له‌ بازاڕه‌كانی‌ شاری سلێمانی، هاورده‌ی كردووه‌.


وتی؛ به‌پێی رێنماییه‌كانی‌ ته‌ندروستی وڤێتێرنه‌ری جگه‌ری به‌ستوو یه‌كجار خاوبووه‌وه‌ نابێت بۆ دوباره به‌ستنه‌وه‌ی‌ بخرێته‌وه‌ ناوبه‌فرگر، چونكه‌ به‌ها خۆراكیه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات وده‌بێت به‌ ناوه‌ندێك بۆ ته‌شه‌نه‌كردنی میكرۆب و زیان گه‌یاندن به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ، بۆیه‌ هاورده‌كردنی جگه‌ر قه‌ده‌غه‌كراوه‌.


سه‌رۆكی لیژنه‌ وتیشی؛ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و جگه‌ره به‌ستووه‌‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه،‌ راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی ده‌كرێت بۆ له‌ناوبردن، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانیش رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گرنه‌‌به‌ر.


لیژنەی دوو یەكێكە لە لیژنە هاوبەشه‌كان كه‌ قائیمقامیەتی سلێمانی له‌ڕێیانه‌وه‌ چاودێری بازاڕ و ماركێت و شوێنە گشتیەكان ده‌كات و ئه‌ركی سەرەكی لیژنەكەش پاراستنی لایەنی تەندروستی هاوڵاتیان و پارێزگری كردنە لە ماف و بەرژەوەندی گشتی، له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچی شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.




س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمان

720 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
07/10/2019
زیاتر
»
دایه‌نگه‌ و باخچه‌كانی منداڵان له‌ژێر چاودێری لیژنه‌كاندان...
»
چپس ... خۆراكێكی زیانبه‌خش...
»
سلێمانی ... لیژنه‌كان ناوچه‌ی پیشه‌سازی به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌...
»
ئه‌م جۆره‌ فاسته‌ له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی :بەووردی چاودێری شێوازی كاركردنی ئارایشتگەكان دەكرێت...
»
لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رماندا گرتووه‌...
»
لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت نرخ و شێوازی گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران رێك ده‌خات...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان سوپاسی ئه‌م شوێنه‌ ده‌كه‌ن...
»
سلێمانی: لەسەرتاشخانەكان بەدواداچون بۆ مەرج و رێنماییەكان دەكرێت...
»
سلێمانی : زۆربەی بیناو باڵەخانەكان مەرجەكانی سەلامەتیان تێدایە...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.