»   لیژنه‌کان - چالاکی
دایه‌نگه‌ و باخچه‌كانی منداڵان له‌ژێر چاودێری لیژنه‌كاندان

له‌ ماوه‌ی مانگێكدا سه‌ردانی (48) باخچه‌ی منداڵان و دایه‌نگه‌ی حكومی و نا حكومی كراوه‌ و رێنمایی پێویستیان دراوه‌تێ و له‌كاتی بوونی سه‌رپێچی سزا دراون. 

 
لیژنه‌ی دایه‌نگه‌ و باخچه‌ی منداڵانی  سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامی سلێمانی رۆژانه‌ و به‌ر‌ده‌وام سه‌ردانی ته‌واوی باخچه‌ی منداڵان و دایه‌نگه‌كانی سنوری سلێمانی به‌ حكومی و ناحكومییه‌وه‌ ده‌كه‌ن و له‌ ماوه‌ی مانگێكیشدا سه‌ردانی (48) شووێنیان كردووه‌.


هێشوو سه‌باح- سه‌رۆكی لیژنه‌ی دایه‌نگه‌ و باخچه‌ی منداڵان رایگه‌یاند: له‌ سنوری سلێمانیدا (52) دایه‌نگه‌ی نا حكومی و (25)ی حكومی و (43) باخچه‌ی منداڵانی حكومی و (38)ی نا حكومی هه‌یه‌ و له‌رێگه‌ی لیژنه‌كه‌مانه‌وه‌ كه‌ نوێنه‌ری لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی تێدایه‌، رۆژانه‌ سه‌ردانیان ده‌كه‌ین و له‌ لایه‌نی ته‌ندروستی و شیاوی شوێنه‌كه‌ و خواردنه‌كان ده‌كۆڵینه‌وه‌. وتیشی به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه‌له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی سلێمانی پێمان ده‌گات كاره‌كانمان ده‌كه‌ین.


وتیشی رێگه‌ ناده‌ین هیچ باخچه‌یه‌كی منداڵان یان دایه‌نگه‌ خواردنی نا ته‌ندروست بدات به‌ منداڵان، به‌تایبه‌ت له‌ لایه‌نی پاكڕاگرتنی چێشتخانه‌ و تازه‌یی خواردنه‌كان و ده‌كۆڵینه‌وه‌، ئه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بۆ بڕی خواردن و ئه‌و شمه‌كانه‌ی به‌كار ده‌هێنرێت رێنمایی پێویستیان ده‌ده‌ینێ، به‌ نمونه‌ رێگه‌ ناده‌ین كه‌ په‌رداخی پلاستیك و مه‌نجه‌ڵی تیڤاڵ به‌كار بهێنن، به‌ڵكو ده‌بێت په‌رداخی كاغه‌ز و مه‌نجه‌ڵی فافۆن به‌كاربهێنرێت، له‌كاتی سه‌رپێچیشدا پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ شوێنه‌كه‌ ده‌كرێت یان ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌.


لیژنه‌ی دایه‌نگه‌ و باخچه‌ی منداڵانی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داواش له‌ دایكان و باوكان ده‌كات له‌كاتی بوونی سه‌رپێچی و هه‌ر تێبینییه‌ك له‌ رێگه‌ی ژماره‌ته‌له‌فوونی ( 07700451212  ) ئاگاداریان بكه‌نه‌وه‌.




ش . غ
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
























660 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
06/10/2019
زیاتر
»
چپس ... خۆراكێكی زیانبه‌خش...
»
سلێمانی ... لیژنه‌كان ناوچه‌ی پیشه‌سازی به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌...
»
ئه‌م جۆره‌ فاسته‌ له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی :بەووردی چاودێری شێوازی كاركردنی ئارایشتگەكان دەكرێت...
»
لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رماندا گرتووه‌...
»
لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت نرخ و شێوازی گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران رێك ده‌خات...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان سوپاسی ئه‌م شوێنه‌ ده‌كه‌ن...
»
سلێمانی: لەسەرتاشخانەكان بەدواداچون بۆ مەرج و رێنماییەكان دەكرێت...
»
سلێمانی : زۆربەی بیناو باڵەخانەكان مەرجەكانی سەلامەتیان تێدایە...
»
هه‌ماهه‌نگی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت و ته‌ندروستی زیاتر ده‌كرێت...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.