»   هه‌واڵه‌کان
دایه‌نگه‌ و باخچه‌كانی منداڵان له‌ژێر چاودێری لیژنه‌كاندان

له‌ ماوه‌ی مانگێكدا سه‌ردانی (48) باخچه‌ی منداڵان و دایه‌نگه‌ی حكومی و نا حكومی كراوه‌ و رێنمایی پێویستیان دراوه‌تێ و له‌كاتی بوونی سه‌رپێچی سزا دراون.
 
لیژنه‌ی دایه‌نگه‌ و باخچه‌ی منداڵانی  سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامی سلێمانی رۆژانه‌ و به‌ر‌ده‌وام سه‌ردانی ته‌واوی باخچه‌ی منداڵان و دایه‌نگه‌كانی سنوری سلێمانی به‌ حكومی و ناحكومییه‌وه‌ ده‌كه‌ن و له‌ ماوه‌ی مانگێكیشدا سه‌ردانی (48) شووێنیان كردووه‌.

هێشوو سه‌باح- سه‌رۆكی لیژنه‌ی دایه‌نگه‌ و باخچه‌ی منداڵان رایگه‌یاند: له‌ سنوری سلێمانیدا (52) دایه‌نگه‌ی نا حكومی و (25)ی حكومی و (43) باخچه‌ی منداڵانی حكومی و (38)ی نا حكومی هه‌یه‌ و له‌رێگه‌ی لیژنه‌كه‌مانه‌وه‌ كه‌ نوێنه‌ری لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی تێدایه‌، رۆژانه‌ سه‌ردانیان ده‌كه‌ین و له‌ لایه‌نی ته‌ندروستی و شیاوی شوێنه‌كه‌ و خواردنه‌كان ده‌كۆڵینه‌وه‌. وتیشی به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه‌له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی سلێمانی پێمان ده‌گات كاره‌كانمان ده‌كه‌ین، وتیشی رێگه‌ ناده‌ین هیچ باخچه‌یه‌كی منداڵان یان دایه‌نگه‌ خواردنی نا ته‌ندروست بدات به‌ منداڵان، به‌تایبه‌ت له‌ لایه‌نی پاكڕاگرتنی چێشتخانه‌ و تازه‌یی خواردنه‌كان و ده‌كۆڵینه‌وه‌، ئه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بۆ بڕی خواردن و ئه‌و شمه‌كانه‌ی به‌كار ده‌هێنرێت رێنمایی پێویستیان ده‌ده‌ینێ، به‌ نمونه‌ رێگه‌ ناده‌ین كه‌ په‌رداخی پلاستیك و مه‌نجه‌ڵی تیڤاڵ به‌كار بهێنن، به‌ڵكو ده‌بێت په‌رداخی كاغه‌ز و مه‌نجه‌ڵی فافۆن به‌كاربهێنرێت، له‌كاتی سه‌رپێچیشدا پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ شوێنه‌كه‌ ده‌كرێت یان ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌.
لیژنه‌ی دایه‌نگه‌ و باخچه‌ی منداڵانی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داواش له‌ دایكان و باوكان ده‌كات له‌كاتی بوونی سه‌رپێچی و هه‌ر تێبینییه‌ك له‌ رێگه‌ی ژماره‌ته‌له‌فوونی ( 07700451212  ) ئاگاداریان بكه‌نه‌وه‌.


ش . غ
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

94 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
06/10/2019
زیاتر
»
لیژنەهاوبەشەكان 47 تۆن خۆراك و شمەكی له‌ناوبردووه‌...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی 9 ئەیلول دیاری كرا...
»
لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی: پابەندبونی شوێنەكان زیادی كردووە...
»
سه‌ندیكای مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان 10 هه‌زار نه‌مام له‌ سلێمانی ده‌ڕوێنێت...
»
لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی : چاودێری وورد و بەدواداچونی بەردەوام...
»
جوتیارە نمونەیەکە دەستخۆشی لەقائیمقامی سلێمانی دەکات...
»
كه‌ناڵی عیراقییه‌ داوای دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌ قائمقامی سلێمانی ده‌كات...
»
ته‌واوی خانوو و گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی ده‌خرێنه‌وه‌ سه‌ر شێوازه‌ كۆنه‌كه‌...
»
زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆ هاوردە كردن كەم دەكاتەوە...
»
بەرهەمی ناوخۆیی لە سلێمانی 85% پێداویستی بازاڕ دابین دەكات...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.