»   لیژنه‌کان - داخستن
سلێمانی ... سایه‌گوڵ داخرا

لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ریستۆرانتێك داده‌خات و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت پێشتر له‌ كه‌موكورتیه‌كانیان  ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه‌‌ پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی كاركردن بن به‌پێچه‌وانه‌وه‌ شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


هه‌رێم عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ریستۆرانت و كافتریاكانی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن وهه‌بوونی ژماره‌یه‌ك سه‌رپێچی، لیژنه‌‌كانی قائیمقامیه‌ت خواردن و خواردنه‌وه‌ی سایه ‌گوڵی دوو داده‌خات.


وتی؛ سه‌رپێچییه‌كانی سایه‌ گوڵی دوو خۆیان له‌ نه‌بوونی كارتی پشكنینی ڤایرۆس و ته‌ندروستی كارمه‌نده‌كان، هه‌بوونی (24) كارمه‌ندی ژن له‌ شوێنه‌كه‌یدا، ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ كارمه‌نده‌ی ژن به‌ده‌رله‌ رێنماییه‌كانه‌ له‌گه‌ڵ هه‌بوونی (2) كچی مناڵی خوار هه‌ژده‌ساڵ كه‌له‌شوێنه‌كه‌ كاریانكردووه‌ ئه‌مه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ پێچه‌وانه‌ی یاسایه‌.


وتیشی؛ سه‌رپێچیه‌كی تری سایه‌ گوڵی دوو، پێچه‌وانه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌ی كاری كردووه‌‌ كاتێكدا مۆڵه‌ته‌كه‌ی بۆ ریستۆرانت وه‌رگرتووه‌ به‌ڵام مه‌ساج له‌شوێنه‌كه‌ بۆ میوانان و كڕیاره‌كانی شوێنه‌كه‌ كراوه‌، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێنماییه‌كانه.


هه‌روه‌ك وتیشی؛ سه‌رجه‌م گازینۆ و كافتریا و یانه‌شه‌وانه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ رێگری بكه‌ن له‌ هاتوچۆكردنی منداڵی خوار هه‌ژده‌ساڵ بۆ شوێنه‌كانیان و خواردن و خواردنه‌وه‌ یاخود نێرگه‌له‌یان پێشكه‌ش نه‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ شوێنه‌كه‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد؛ پێشتر سایه‌گوڵی دوو له‌سه‌رپێچییه‌كانی ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام كه‌مته‌رخه‌می له‌جێبه‌جێكردنیدا كردوه‌ ‌ بۆیه‌ به‌ فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنه‌كه‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


لیژنه‌ی ریستۆرانت یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌ هابه‌شه‌كانی قائیمامیه‌تی سلێمانی، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام سه‌ردانی چێشتخانه‌ و ریستۆرانت و ئه‌وشوێنانه‌ ده‌كات میوانان و گه‌شتیارانی شاری سلێمانی لێی ده‌حه‌وێنه‌وه‌، له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچی و پابه‌ند نه‌بوون به‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و گه‌شتوگوزارییه‌كان شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌. 


  
س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی


2074 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
03/10/2019
زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.