»   لیژنه‌کان - داخستن
سلێمانی ... چه‌ره‌ساتی مامه‌یاره‌ داخرا
له‌سه‌ر زانیاری ئاسایش و به‌هۆی به‌كارهێنانی نیشاسته‌وه‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی فڕنی چه‌ره‌ساتی مامه‌یاره‌ داده‌خات.


له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانیه‌وه‌ زانیاری دراوه‌ به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان كه‌ فڕنی برژاندنی چه‌ره‌ساتی مامه‌یاره‌ له‌كاتی ئاماده‌كردنی چه‌ره‌سه‌كانیدا نیشاسته‌ به‌كارده‌هێنێت، كه‌ له‌روی ته‌ندروستییه‌وه‌ زیان به‌ هاوڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت و له‌روی یاساوه‌ به‌ فێڵی بازرگانی ئه‌ژمار ده‌كرێت.


نیشاسته‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌وكه‌سانه‌ دروستده‌كات كه‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه‌، به‌ڵام خاوه‌نی فڕنه‌كه‌ ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له‌به‌رچاوگرتووه‌ و له‌كاتی ئاماده‌كردنه‌كه‌یدا به‌كاریهێناوه‌.


به‌كارهێنانی نیشاسته‌ بۆ قورسكردنی كێشی چه‌ره‌ساته‌كانی، له‌روی بازرگانیه‌وه‌ به‌ فێڵ ئه‌ژمار ده‌كرێت و یاسا سزای بۆ سه‌رپێچیكاران داناوه‌، بۆیه‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یه‌كی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت فڕنی چه‌ره‌ساتی مامه‌یاره‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی‌









5372 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
02/10/2019
زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.