»   هه‌واڵه‌کان
لیژنەهاوبەشەكان 47 تۆن خۆراك و شمەكی له‌ناوبردووه‌

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماری مانگی ئەیلولی بۆ رای گشتی بڵاودەكاتەوە و بە پێی ئامارەكە لەماوەی ئەو مانگەدا لیژنەكان زیاتر لە (4) هەزار و (700) شوێنیان بەسەركردووەتەوە و 49 شوێنیشیان روبەڕوی دادگا كردووەتەوە

بەپێی ئامارەكەی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی لە مانگی (9) ئەیلول دا لیژنەكان سەردانی (4) هەزار و (717) شوێنیان كردووە و لە پابەند بون و جێبەجێ كردنی مەرج و رێنماییە تەندروستیەكانیان كۆڵیوەتەوە, لە كۆی گەڕان و بەسەركردنەوەكانیان، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییە تەندروستی و ڤیترنەرییەكانەوە (439) شوێن پسوڵەی سەرپێچی بۆ كراوە و (913) شوێنیش ئاگاداركراونەتەوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكان بن. بەهۆی جۆرەكانی سەرپێچیشەوە (57) شوێن داخراون  و (49) شوێنیش بەهۆی ئەو سەرپێچیانەی كە كردوویانە رووبەڕووی دادگا كراونەتەوە.

لە ئامارەكەدا هاتووە، لە مانگی ئەیلولدا بڕی  (47) تۆن مەوادو خۆراكی ماوەبەسەرچوو لە ناوبراوە، كۆی گشتی پارەی غەرامەكراویش لەو مانگەدا بریتییە لە (38) ملیۆن و (975) هەزار دینار كە بەپێی  یاساو رێنماییەكانی وەزارەتی دارایی هەرێم دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.
بەراورد بە مانگی (8) سەرەڕای ئەوەی سەردانەكان زیادیان كردووە بەڵام بڕی خۆراك و شمەكی تەلەفكراو كەمیكردووە. هەرچەندە لە مانگی ئابدا (38) داخستن و (389) سەرپێچی هەبووە، بەڵام لە مانگی (9)دا داخستنەكان بوون بە (57) و سەرپێچییەكان گەیشتونەتە 439)حالەت.
بە پێی رێنماییەكانی لیژنە هاوبەشەكان هەرشوێنێك پابەند نەبێت، سەرەتا ئاگادار دەكرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێن و لە ئەگەری دووبارەكردنەوەی سەرپێچیەكاندا رووبەرووی داخستن یان دادگا دەكرێنەوە.
ئاوات محەمەد- قائیمقامی سلێمانیش ئاماژەی بەوە كرد ئامانجی لیژنە هاوبەشەكان ئەوەندەی بۆ پێدانی رێنمایی و ناچاركردنی شوێنەكانە بە پاراستنی رێنماییە تەندروستییەكان، ئەوەندە ئامانجی سزادانی ئەو شوێنانە نییە، وتیشی تادێت رێژەی پابەندبوونی هەموو شوێنەكان بە جێبەجێردنی مەرج و رێنماییە ژینگەیی و تەندروستییەكانەوە زیاتر دەبێت و هۆشیاریش لای هاوڵاتیان زیاتر بووە بەوەی لەكاتی بینینی هەر سەرپێچییەك راستەوخۆ لیژنە هاوبەشەكانی لێ‌ ئاگادار دەكەنەوە.



ش . غ
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی
298 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
02/10/2019
زیاتر
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی 9 ئەیلول دیاری كرا...
»
لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی: پابەندبونی شوێنەكان زیادی كردووە...
»
سه‌ندیكای مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان 10 هه‌زار نه‌مام له‌ سلێمانی ده‌ڕوێنێت...
»
لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی : چاودێری وورد و بەدواداچونی بەردەوام...
»
جوتیارە نمونەیەکە دەستخۆشی لەقائیمقامی سلێمانی دەکات...
»
كه‌ناڵی عیراقییه‌ داوای دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌ قائمقامی سلێمانی ده‌كات...
»
ته‌واوی خانوو و گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی ده‌خرێنه‌وه‌ سه‌ر شێوازه‌ كۆنه‌كه‌...
»
زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆ هاوردە كردن كەم دەكاتەوە...
»
بەرهەمی ناوخۆیی لە سلێمانی 85% پێداویستی بازاڕ دابین دەكات...
»
قائیمقامی سلێمانی: ئامانجی لیژنەكان سزادان نیە بەڵكو پابەندبونی شوێنەكانە ...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.