»   هه‌واڵه‌کان
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی 9 ئەیلول دیاری كرا

نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدەی ئەهلی لە مانگی ئەیلول (42) دینار دەبێت، هاوكات خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی تشرینی یەكەم دیاریكرا.
نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی ئەیلول بە (42) دینار دیاریكرا و موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان (50) بۆ (70)  كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی یەك ئەمپێر كارەبا لە نێوان (2) هەزار بۆ (3) هەزار دینار دەبێت ,  
خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە لە مانگی تشرینی یەكەم، بەم جۆرە دەبێت : لە كاتژمێر 10 پێشنیوەڕۆ بۆ 2 شەو لە ئامادەباشیدا دەبن , هەر كاتێك كارەبایی نیشتمانی بڕا پێویستە كارەبای مۆلیدە بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن , جەخت لەو خاڵە كراوەتەوە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر دابینكردنی كارەبای مۆلیدە تێنەپەرێت ، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.

بەمەبەستی دیاریكردنی نرخی كارەبای مرلیدە ئەهلییەكان ئەمڕۆ چوار شەممە 2019.10.2 ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەگەڵ نوێنەری بەڕێوەبەرایەتییەكانی دابەشكردنی كارەبا، ئاسایشی ئابووری، چاودێری بازرگانی و لیژنەی  مۆلیدە ئەهلییەكانی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كۆبووەوە.

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

2734 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
02/10/2019
زیاتر
»
لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی: پابەندبونی شوێنەكان زیادی كردووە...
»
سه‌ندیكای مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان 10 هه‌زار نه‌مام له‌ سلێمانی ده‌ڕوێنێت...
»
لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی : چاودێری وورد و بەدواداچونی بەردەوام...
»
جوتیارە نمونەیەکە دەستخۆشی لەقائیمقامی سلێمانی دەکات...
»
كه‌ناڵی عیراقییه‌ داوای دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌ قائمقامی سلێمانی ده‌كات...
»
ته‌واوی خانوو و گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی ده‌خرێنه‌وه‌ سه‌ر شێوازه‌ كۆنه‌كه‌...
»
زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆ هاوردە كردن كەم دەكاتەوە...
»
بەرهەمی ناوخۆیی لە سلێمانی 85% پێداویستی بازاڕ دابین دەكات...
»
قائیمقامی سلێمانی: ئامانجی لیژنەكان سزادان نیە بەڵكو پابەندبونی شوێنەكانە ...
»
هاوڵاتیانی سلێمانی له‌ ماده‌ قڕكه‌ر و زیانبه‌خشه‌كان ده‌پارێزرێن...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.