»   چالاکی رۆژانه
سلێمانی ... هەڵمەتێكی نوێ دەست پێدەكات





بەهۆی نەبوونی مەرجەكانی كاركردن، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستی بە هەڵمەتی لابردنی ئەو شوێنانەی سووتەمەنی لەشەقام و شارێكاندا دەفرۆشن كردووە و سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانیش رایەگەیەنێت هەموو پیشەیەك پێویستی بە مۆڵەت هەیە.




لەوبارەیەوە گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتی: لە چوارچێوەی رێكخستنەوەی شار و لابردنی زیادەرۆییەكان كە كراونەتە سەر موڵكی گشتی، و هەروەها نەبوونی مۆڵەت و مەرجەكانی كاركردن لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە چەند شوێنێكی فرۆشتنی سووتەمەنی بەشێوەی نایاسایی لادەبرێت، و دەست بەسەر كەلوپەلەكانیاندا دەگرێت.




سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان  ووتیشی: هەڵمەتەكە لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت و چاودێری بازرگانی و بە هاوكاری و پشتیوانی لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی-یەوە ئەنجام دەدرێت و هەموو ئەو شوێنانە دەگرێتەوە كە نایاسایین و شەقام و شاڕێ گشتیەكان بەكاردەهێنن بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان.




ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە، بێجگە لە نەبوونی مۆڵەت و بەكارهێنانی موڵكی گشتی، ئەو شوێنانە مەرجی سەلامەتی تێدا نییە كە مەرترسی زۆری بۆسەر ژیانی كڕیاران یاخود ئەو كەسانە كاری تێدادەكەن هەیە، بۆیە لیژنە هاوبەشەكان بەهەموو شێوەیەك رێگریان لێدەكات و هەڵمەتەكە بەردەوام دەبێت تا بنەبڕكردن و نەمانی دیاردەكە.



س . ب   
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی 

1350 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
13/11/2017
زیاتر
»
له‌ سلیمانی په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری عه‌وله‌ سیس لابرا...
»
شارەوانی سلێمانی زیادەرۆییەکان لادەبات...
»
قائیمقامی سلێمانی پێشوازی لە وەفدێكی پارتی دیموكرات دەكات...
»
سلێمانی ... بڕێکی زۆر مەواد و خۆراکی بەسەرچوو لەناودەبرێت...
»
هەڵمەتی پاكردنەوەی گۆرستانەكان دەستی پێكرد...
»
لەمانگی رەمەزاندا نرخەكان دابەزیوون ...
»
ھەڵمەتی لابردنی خانەکان بەردەوامە...
»
سلێمانی ... دەست بەسەردا بڕێک بڕوێشدا دەگیرێت...
»
تایبەت بە خاوەن ئاژەڵەکان ... ھەفتەی ئایندە کۆتایی دێت...
»
سێمانی ..... بڕێکی زۆر تایت لەناو دەبرێت...
12
Copyright ©2015. All rights reserved.