»   هه‌مه‌ڕه‌نگ
فەیسبوك ئه‌م كاره‌ له‌گه‌ڵ به‌كارهێنه‌ره‌كانی ده‌كات

لە هەنگاوێكدا كۆمپانیای فەیسبوك سەرجەم لایك و ریئاكتەكانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك و ئینستاگرام دەشارێتەوە.


بەپێی هەواڵێكی  بی بی سی، كۆمپانیای فەیسبوك سەرجەم لایك و ریئاكتەكانی لە هەردو تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك و ئینستاگرام دەشارێتەوە، ئەمەش وەك هەنگاوێكە بەمەبەستی كەمكردنەوەی ئەو فشارە زۆرەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بۆ كۆكردنەوەی زۆرترین لایك دروستبوە لە ناو بەكارهێنەرانیدا.


ئاماژە بەوەشكراوە، سەرەتا وەك تاقیكردنەوەی هەنگاوەكە لە رۆژی هەینییەوە لە وڵاتی ئوستڕاڵیا كەوتۆتە  بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام دیار نیە ئەم بڕیارە دەمێنێتەوە یان نا.


بەپێی بڕیارەكە، ژمارەی لایكەكان و ئەوانەی پۆستی لایكەكانیان كردوە لای بەكارهێنەرەكە خۆی دەردەكەوێت، بەڵام لای كەسانی دیكەو هاوڕێیانی دەرناكەوێت.


كۆمپانیای فەیسبوك بۆ كەمكردنەوەی فشاری زۆری نێوان بە كارهێنەران بۆ كۆكردنەوەی زۆرترین لایك و ریئاكت لە هەردو تۆڕەكە بڕیارەكەی دەركردوە، ئەمەش وادەكات بەكارهێنەران لەجیاتی بیركردنەوە لە كۆكردنەوەی زۆرترین لایك، كوالێتی پۆستەكانیان بەرزبكەنەوە.



754 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
29/09/2019
زیاتر
»
له‌گه‌ڵ زیادبوونی قوربانییه‌كان، هۆشیاری ده‌رباره‌ی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌درێت...
»
بۆ چاخۆرەکان؛ سودە زۆرەکانی چا...
»
بڕێكی زۆر پاككه‌ره‌وه‌ له‌ناو ده‌برێت...
»
كه‌ش و هه‌وا...
»
باران بارین بەردەوام دەبێت...
»
له‌ سعودیه‌ ڕێگه‌ به‌ فرۆشتنی خواردنه‌وه‌‌‌ مه‌ستیه‌كان ده‌درێت...
»
گه‌وره‌ترین باخی زه‌یتون، سعودیه‌ی‌ گه‌یانده گینس...
»
كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و به‌یانی...
»
شۆفێری كردن له‌كاتی به‌فر باریندا...
»
خێراترین ئینتەرنێتی جیهان له‌م وڵاته‌یه‌...
Copyright ©2015. All rights reserved.