»   لیژنه‌کان - چالاکی
لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت نرخ و شێوازی گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران رێك ده‌خات

لیژنه‌ی رێكخستنی هاتوچۆی خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگا و خوێندنگه‌ حكومی و ئه‌هلییه‌كان كاره‌كانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و مه‌رجی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی نوێ بۆ پاس و ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ داده‌نێت.

رائیدی هاتوچۆ، چالاك سه‌ڵاح سه‌رۆكی لیژنه‌ی هاتوچۆی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: لیژنه‌كه‌ له‌ نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتوچۆ، ئاسایش، په‌روه‌رده‌، گواستنه‌وه‌ و چاودێری بازرگانی پێكهاتووه‌، چاودێری چۆنیه‌تی هاتوچۆكردن به‌ خوێندكاران ده‌كات تا دڵنیابێته‌وه‌ به‌سه‌لامه‌تی خوێندكاران له‌ ماڵه‌وه‌ بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن و به‌پێچه‌وانه‌و بگوازرێنه‌وه‌.


له‌ باره‌ی مه‌رج و رێنماییه‌كانه‌وه‌ وتی: پێویسته‌ ته‌نها ئۆتۆمبێلی نه‌فه‌رهه‌ڵگر (پاس و ته‌كسی) كاری گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران بكه‌ن و ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت ته‌نها خوێندكاری نزیك له‌خۆی ده‌گوازێته‌وه‌. پێویستیشه‌ ئه‌و ته‌كسی یان پاسانه‌ به‌پێی جێگه‌ی دانیشتن خوێندكاریان تێدا بێت و به‌هیچ جۆرێك رێگه‌ نادرێت نه‌فه‌ری زیاتر هه‌ڵبگرن. له‌ هه‌مان كاتدا په‌خشكردنی گۆرانی و موسیك له‌ ناو ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌دا قه‌ده‌غه‌یه‌، ته‌نها رێگه‌ به‌ په‌خشكردنی بابه‌ته‌ فێركارییه‌كان ده‌درێت. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ پێویسته‌ هه‌ر شۆفێرێك كاری گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران ده‌كات زانیاری ته‌واو له‌باره‌ی خۆی و ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه‌ له‌لای لیژنه‌ی قوتابخانه‌كه‌ هه‌بێت و له‌كاتی پێویستدا بخرێته‌ به‌رده‌ستی لیژنه‌ی هاتووچۆ.

له‌باره‌ی نرخی گواستنه‌وه خوێندكار‌ له‌ ماڵه‌وه‌ بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌ ئه‌هلی و حكومییه‌وه‌، سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ ئاشكرای كرد: ئه‌و خوێندنگا و باخچانه‌ی له‌ سنوری گه‌ڕه‌كه‌كانی خۆیانن نرخی گواستنه‌وه‌یان بۆ هه‌ر مانگێك بۆ پاس ده‌بێت له‌ (15 بۆ 20) هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت و بۆ ته‌كسی له‌ (25 بۆ 30) هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت. ئه‌و خوێندنگا و باخچانه‌یش كه‌ ده‌كه‌ونه‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوری گه‌ڕه‌كه‌كانی خۆیان به‌ڵام له‌ناو شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود دان نرخی گواستنه‌وه‌یان بۆ پاس (20 بۆ 30) هه‌زار دینار و بۆ ته‌كسی (25 بۆ 35) هه‌زار دینا ده‌بێت بۆ هه‌ر مانگێك. ئه‌و خوێندنگا و باخچانه‌یش كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوری گه‌ڕه‌كه‌كانی خۆیانه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ی شه‌قامی مه‌لیك مه‌حموده‌ نابێت كرێی گواستنه‌وه‌ بۆ پاس له‌ (25 بۆ 35) هه‌زار و بۆ ته‌كسی له‌ (50 بۆ 75) هه‌زار دینار زیاتر بێت.


لیژنه‌ی هاتوچۆ، یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و به‌فه‌رمانی ئاوات محه‌مه‌د قائیمقام پێكهێنراوه‌، كاری لیژنه‌كه‌ رێكخستنی هاتوچۆكردنه‌ له‌ سه‌نته‌ری شار و چاره‌سه‌ی گرفتی هاتوچۆی و پێشكه‌شكردنی كارئاسانی به‌هاوڵاتیان. 




ش . غ 
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

2528 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
23/09/2019
زیاتر
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان سوپاسی ئه‌م شوێنه‌ ده‌كه‌ن...
»
سلێمانی: لەسەرتاشخانەكان بەدواداچون بۆ مەرج و رێنماییەكان دەكرێت...
»
سلێمانی : زۆربەی بیناو باڵەخانەكان مەرجەكانی سەلامەتیان تێدایە...
»
هه‌ماهه‌نگی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت و ته‌ندروستی زیاتر ده‌كرێت...
»
سلێمانی: لیژنەكان بەدواداچون بۆ بەكارهێنانی سۆدەو زەرفی نایلۆن دەكەن...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر برنج له‌ناوده‌برێت...
»
خانمان، ئاگاداری به‌كارهێنانی ئه‌م ماكیاژه‌ بن...
»
قاعیده‌ی ئه‌م نێرگه‌لانه‌‌ له‌ناوده‌برێن...
»
سلێمانی ... بڕێك برنج له‌ناوده‌برێت...
»
قائیمقامیەتی سلێمانی بووە یەكەم فەرمانگە پاشماوەكانی خۆڵ و خاشاك لەیەك جیادەكاتەوە...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.