»   لیژنه‌کان - داخستن
سلێمانی-کۆگایەکی ئەمبارکردنی ئاوی لەدەبەنراو دادەخرێت

بەھۆی خراپ ئەمبارکردن و نەشیاوی شوێنەکە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کۆگایەکی ئەمبارکردنی ئاوی لە دەبەنراو لەگەڕەکی زەرگەتەی شاری سلێمانی دادەخات. 

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠١٩.٩.٢٢  لیژنەی بەدواداچونی بەرھەمھێنانی ئاوی لەدەبەنراوی سەربەلیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوای چەندین جار ئاگادارکردنەوە لەکەموکوڕیەکانی و پابەند نەبوون بە جێبەجێکردنی مەرج و ڕێنماییەکان کۆگایەکی ئەمبارکردنی ئاوی لەگەڕەکی زەرگەتە داخست تا پابەندی سەرجەم مەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەی بەدواداچونی بەرھەمھێنانی ئاوی لەدەبەنراو کە چاودێری کۆی پرۆسەی بەرھەمھێنان و عەمبارکردن و گواستنەوەی ئاو لەبتڵ و پەرداخ و دەبەدا دەکات ھۆکارەکانی داخستنی کۆگاکە بەرزی پلەی گەرمی ناو کۆگاکەیە کەئامێری ساردکەرەوەی تیا نیە لەگەڵ دانانی ئاو لەبەرتیشکی خۆرو گەرمی سەر شۆستەو شەقامی کۆگاکەی کەبەھیچ جۆرێک ڕێپێدراو نیە چونکە دانانی ئاو لەبەر تیشکی خۆر کاریگەری خراپی تەندروستی لەسەر پیًکھاتەی ئاو دروست دەکات و دەبێتە ھۆی زیان گەیاندن بە تەندروستی ھاوڵاتیان  لەبەر ئەم ھۆکارە و لە پێناو پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی ھەڵگرتن و گواستنەوەی ئاوی خواردنەوە لەبەر تیشکی خۆر قەدەغە کراوە . 

بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی کۆگاکە دادەخرێت تا پابەندی سەرجەم مەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن دەبێت.



رزگار قسیم

            راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی
2012 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
22/09/2019
زیاتر
Copyright ©2015. All rights reserved.