»   لیژنه‌کان - چالاکی
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان سوپاسی ئه‌م شوێنه‌ ده‌كه‌ن
به‌هۆی ده‌ستبه‌جێ چاككردنه‌وه‌ی كه‌موكورتییه‌كان و جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كان، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سوپاسی كافتریایه‌ك ده‌كه‌ن و قائیمقامی سلێمانیش ده‌ڵێت؛ لیژنه‌كان بۆ خزمه‌تی گشتی پێكهێنراون نه‌ك بۆ سزادانی دوكاندار و خاوه‌ن شوێنه‌كان.


له‌ئه‌نجامی سەردانی به‌رده‌وامی لیژنەی سیستمی غازی سەربەلیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ ئه‌وشوێنانه‌ی سیستمی غازیان داناوه،‌ ده‌ركه‌وتووه‌ کافتری لاتانۆ كه‌موكورتی له‌سیسته‌مه‌كه‌دا هه‌یه، پاش دیاریكردنی شوێنی لێچوونی غازه‌كه‌ خاوه‌نی كافتریاكه‌ ده‌ستبه‌جێ کۆمپانیای چاككردنه‌وه‌ی ئاگادارکردەوە و به‌رله‌رۆشتنی‌ لیژنەکە له‌شوێنه‌كه‌ چاسەرەری کەموکورتیەکانی کرد.


لەبەرامبەر بەدەمەوه‌هاتن و زووچاککردنەوەی کەموکورتیەکانیش لیژنەی سیستەمی غاز سوپاسی خاوەن کافتریای لاتانۆ_ی کرد و هیوایانخواست لەپێناو پاراستنی سەلامەتی خۆیان و شوێنەکانیان و هاوڵاتیان، خاوه‌ن شوێنه‌كان بەزووی بەدەم لیژنەهاوبەشەکانەوە بچن لەچارەسەری کەموکورتیەکانییان.


پێشتر ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی له‌كۆبونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كاندا رایگه‌یاندووه‌؛ ئامانجی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان خزمه‌تی گشتی و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیارییه‌ نه‌ك سزادانی دوكاندار و خاوه‌ن شوێنه‌كان، بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌راگه‌یاندنه‌كانیشه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ هاوڵاتیان له‌كاتی بازاڕكردندا به‌هۆشیارییه‌كی زۆره‌وه‌ پێداویستیه‌كانیان بكڕن.


ئاماژه‌یشی بۆ ئه‌وه‌كردووه‌؛ ئه‌وشوێنانه‌شی پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی كاركردن نابن (بێجگه ‌له‌ مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی) سه‌ره‌تا ئاگاداربكرێنه‌وه‌ بۆ جاری دووه‌م به‌بڕێك پاره‌ سزای مادی ده‌درێت، ئه‌گه‌ر له‌سه‌رپێچی به‌رده‌وام بێت ئه‌وكاته‌ روبه‌روی رێكاری یاسایی بكرێته‌وه‌.


وتوشیه‌تی؛ به‌هۆی پابه‌ندبوو‌نیان به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و تۆمارنه‌كردنی هیچ سه‌رپێچییه‌ك له‌ شوێنه‌كه‌یاندا، قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی ژماره‌یه‌ك ‌شوێن كردووه‌‌‌.


له‌پێناو پاراستنی هاوڵاتیان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی لیژنه‌ی سیسته‌می غاز پێكهێنراوه‌، سه‌ردانی هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ده‌كات سیسته‌می غازیان جێگیركردووه‌ وكاری پێده‌كه‌ن، كه‌موكورتیه‌كانیان ده‌ستنیشان ده‌كات و خاوه‌ن شوێنه‌كه‌ پابه‌ندبه‌ چاككردنه‌وه‌ی ده‌كات. 


س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی














1894 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
22/09/2019
زیاتر
»
سلێمانی: لەسەرتاشخانەكان بەدواداچون بۆ مەرج و رێنماییەكان دەكرێت...
»
سلێمانی : زۆربەی بیناو باڵەخانەكان مەرجەكانی سەلامەتیان تێدایە...
»
هه‌ماهه‌نگی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت و ته‌ندروستی زیاتر ده‌كرێت...
»
سلێمانی: لیژنەكان بەدواداچون بۆ بەكارهێنانی سۆدەو زەرفی نایلۆن دەكەن...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر برنج له‌ناوده‌برێت...
»
خانمان، ئاگاداری به‌كارهێنانی ئه‌م ماكیاژه‌ بن...
»
قاعیده‌ی ئه‌م نێرگه‌لانه‌‌ له‌ناوده‌برێن...
»
سلێمانی ... بڕێك برنج له‌ناوده‌برێت...
»
قائیمقامیەتی سلێمانی بووە یەكەم فەرمانگە پاشماوەكانی خۆڵ و خاشاك لەیەك جیادەكاتەوە...
»
لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان؛ دایكان و باوكان له‌م جۆره‌ شه‌ربه‌ته‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.