»   هه‌واڵه‌کان
سلێمانی: لەسەرتاشخانەكان بەدواداچون بۆ مەرج و رێنماییەكان دەكرێت

قائیمقامیەتی سلێمانی لەرێگەی لیژنەیەكەوە بەدواداچون بۆ چۆنیەتی جێبەجێكردنی مەرج و رێنماییە تەندروستیەكان دەكات لە هەموو سەرتاشخانەكانی شارەكە, سەرۆكی لیژنەكە دەڵێت زۆرینەی سەرتاشخانەكان پابەندن بەجێبەجێكردنی مەرج و رێنماییەكان , 
تەها ساڵەح سەرۆكی لیژنەی سەرتاشخانەكانی سەر بە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: رۆژانە لیژنەكەیان سەردانی سەرتاشخانەكانی سلێمانی دەكەن و  بەدواداچون بۆ چۆنیەتی جێبەجێكردنی هەموو مەرج و رێنماییەكان دەكەن بە تایبەت مەرجە تەندروستیەكان, ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لە ئەنجامی سەردان و بەدواداچونەكانیان  بۆ سەرتاشخانەكان چەندین سەرپێچیان تۆمار كردووە وەك كەموكورتی لە بونی مەرجەكانی تەندروستی و نەبونی مۆڵەتی پیشەیی و تەندروستی, بەهۆی سەر پێچیشەوە  چەندین سەرتاشخانە داخراوەو ژمارەیەكی زۆریش رووبوڕووی سزای ماددی كراوەتەوە , 
سەرۆكی لیژنەی سەرتاشخانەكانی سەر بە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی راشیگەیاند : جگە لە بەدواداچونەكانیان بۆ بونی مەرج و رێنماییەكان بەدواداچونیش بۆ ئەو مەوادانە دەكرێت كە لە سەرتاشخانەكان بەركاردەهێندرێت , ئەگەر ئەو مەوادانەی لەرووی كوالیتی و مێژووی دەرچونیەوە گرفتی تێدا بێت خاوەنی سەرتاشخانە سزا دەدرێت و بەڵێنامەی لێوەردەگیرێت پابەند بێت بە جێبەجێكردنی سەرجەم مەرج و رێنماییەكان , 
تەها ساڵەح سەرۆكی لیژنەی سەرتاشخانەكان راشیگەیاند: ئامانجی لیژنەكە پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و چارەسەركردنی ئەو گرفت و كەموكورتیانەیە كە لەسەر تاشخانەكان بەدی دەكرێت , ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد بەهۆی سەردان و بەدواداچونەكانی لیژنەكەیان ئێستا زۆرینەی سەرتاشخانەكان پابەندن بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن . 

 راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

396 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
19/09/2019
زیاتر
»
قائیمقامی سلێمانی پیرۆزبایی یادی دامه‌زراندن له‌ كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان ده‌كات...
»
ته‌ندروستی جیهانی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی دروست ده‌كات...
»
ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك هه‌نجیری وشككراودا گیراوه‌...
»
قائیمقامی سلێمانی: خانووی گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كان ده‌بێت به‌ خشتی ناوخۆیی روپۆش بكرێن...
»
قائیمقامیەتی سلێمانی، ئاماری مانگی ئاب بڵاودەكاتەوە...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی ئاب دیاری كرا...
»
له‌ مانگی ئابدا (68) تۆن شمه‌ك و خۆراك له‌ناوبراوه‌...
»
قائیمقامی سلێمانی: هەر كارگەیەك مەرجەكانی سەلامەتی جێبەجێ نەكات سزا دەدرێت...
»
به‌رهه‌می ناوخۆ و هاورده‌ی ئاژه‌ڵی و په‌له‌وه‌ری هاوسه‌نگ ده‌كرێت...
»
سەوزەی خۆماڵی پێداویستی بازاڕ دابین دەكات ...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.