»   هه‌واڵه‌کان
هه‌ماهه‌نگی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت و ته‌ندروستی زیاتر ده‌كرێت

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت و لیژنه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی هه‌ماهه‌نگی زیاتر ده‌كه‌ن و مه‌رج و رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان یه‌ك ده‌خه‌ن.

به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌ نێوان لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت و ئه‌و لیژنه‌ چاودێرییانه‌ی كه ‌سه‌ر به‌ به‌رێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانییه‌، وه‌فدێك له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی به‌سه‌رپه‌رشتی د.سه‌فین ره‌سوڵ- به‌رێوبه‌ری پلاندانانی ته‌ندروستی و لێپرسراوی لیژنه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی سه‌ردانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كرد و له‌گه‌ڵ ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامی سلێمانی و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان كۆبوونه‌وه‌ و باسیان له‌و رێنمایی و مه‌رجه‌ ته‌ندروستییانه‌ كرد كه‌ كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و له‌ بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كاندا جێبه‌جێی ده‌كه‌ن. هه‌ردوو لا باس له‌ هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوانیشیان كرا بۆ پاراستنی زیاتری ژینگه‌ و ته‌ندروستی هاوڵاتیان و پابه‌ندكردنی ته‌واوی دوكان و ماركێت و خواردنگه‌كان به‌ تازه‌ترین رێنماییه‌كان.

د.سه‌فین ره‌سوڵ- لێپرسراوی لیژنه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی رایگه‌یاند: له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا گه‌یشتوینه‌ته‌ لێكتێگه‌یشتنی ته‌واو و بڕیاریش درا له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌به‌شداری لیژنه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و چه‌ند لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانتر بكه‌ین و بۆ ته‌نسیق كردنی نێوان هه‌موو لیژنه‌كان.

وتیشی: له‌نێوان هه‌موو لیژنه‌كاندا داتابه‌یسێك دروست ده‌كه‌ین و ناوی ته‌واوی شوێنه‌كان له‌ فرۆشگا و پیشه‌وه‌ره‌كان و خواردنگه‌كانی تێدا تۆمار ده‌كرێت و به‌پێی پلان و رێكه‌وتن سه‌ردانیان ده‌كرێت، بۆئه‌وه‌ی هیچ شوێنێك نه‌مێنێت له‌ مانگێكدا چه‌ند جارێك سه‌ردانی نه‌كرێت.





ش. غ 
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

602 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
19/09/2019
زیاتر
»
قائیمقامی سلێمانی پیرۆزبایی یادی دامه‌زراندن له‌ كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان ده‌كات...
»
ته‌ندروستی جیهانی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی دروست ده‌كات...
»
ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك هه‌نجیری وشككراودا گیراوه‌...
»
قائیمقامی سلێمانی: خانووی گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كان ده‌بێت به‌ خشتی ناوخۆیی روپۆش بكرێن...
»
قائیمقامیەتی سلێمانی، ئاماری مانگی ئاب بڵاودەكاتەوە...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی ئاب دیاری كرا...
»
له‌ مانگی ئابدا (68) تۆن شمه‌ك و خۆراك له‌ناوبراوه‌...
»
قائیمقامی سلێمانی: هەر كارگەیەك مەرجەكانی سەلامەتی جێبەجێ نەكات سزا دەدرێت...
»
به‌رهه‌می ناوخۆ و هاورده‌ی ئاژه‌ڵی و په‌له‌وه‌ری هاوسه‌نگ ده‌كرێت...
»
سەوزەی خۆماڵی پێداویستی بازاڕ دابین دەكات ...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.