»   هه‌واڵه‌کان
سلێمانی: لیژنەكان بەدواداچون بۆ بەكارهێنانی سۆدەو زەرفی نایلۆن دەكەن

لیژنەی نانەواو سەمونخانەكانی سەر بەلیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رۆژانە بەدواداچون بۆ هەردوو بڕیاری "بەكارنەهێنانی ماددەی سۆدە و بەكارهێنانی زەرفی كاغەز" دەكات , سەرۆكی لیژنەكە رایدەگەیەنێت بەهۆی بەكارهێنانی سۆدە چەندین شوێنیان سزاداوە و هەموو سەونخانەو نانەواخانەكانی سلێمانیشیان ئاگاداركردووەتەوە لەزووترین كاتدا پابەند بن بە بڕیاری بەكارهێنانی زەرفی كاغەز لەبەری زەرفی نایلۆن , 
بەروار محەمەد سەرۆكی لیژنەی نانەواو سەمونخانەكانی سەر بەلیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لەماوەی رابردوودا و لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی بەهۆی زیانە تەندروستیەكانی بەكارهێنانی سۆدە لەدروستكردنی نان و سەمون قەدەغەكرا, دوای ئەو بڕیارە لیژنەكەیان رۆژانە سەردانی نانەواو سەمونخانەكان دەكات و هەر شوێنێك ماددەی سۆدە بەكاربهێنێت لە دروستكردنی نان و سەمون روبەڕووی سزا دەكرێتەوە , 
سەرۆكی لیژنەی نانەواو سەمونخانەكانی سەر بەلیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت: لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا بەهۆی بەكارهێنانی سۆدە چەندین نانەواو سەمون خانە ڕووبەڕووی سزای دارایی كراونەتەوە و سەدان شوێنیشنیان ئاگادار كردووەتەوە لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان پابەند بن بە بڕیارەكەوە , 
لە بارەی بڕیاری بەكارهێنانی "زەرفی كاغەز لە بری زەرفی نایلۆن" لە نانەواو سەمونخانەكانی سلێمانی بەروار محەمەد رایگەیاند: ئەم بڕیارەش لەسەر فەرمانی ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی  دراوە و بەووردیش چاودێری دەكرێت , ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لیژنەكەیان رۆژانە سەردانی نانەواو سەمونخانەكان دەكات و ئەوەی بەدی دەكرێت بەشێكی زۆریان پابەندی بڕیارەكەن, بۆ ئەوانەش كە هێشتا زەرفی نایلۆن بەكاردەهێنن ئاگاداركراونەتەوە لەزووترین كاتدا پابەند بن , چونكە بڕیارەكە لە ڕوانگەی بەرژەوەندی گشتی  و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان دراوە و بەدڵنیاییەوە جێبەجێ دەكرێت . 

 راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی 

694 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
18/09/2019
زیاتر
»
قائیمقامی سلێمانی پیرۆزبایی یادی دامه‌زراندن له‌ كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان ده‌كات...
»
ته‌ندروستی جیهانی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی دروست ده‌كات...
»
ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك هه‌نجیری وشككراودا گیراوه‌...
»
قائیمقامی سلێمانی: خانووی گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كان ده‌بێت به‌ خشتی ناوخۆیی روپۆش بكرێن...
»
قائیمقامیەتی سلێمانی، ئاماری مانگی ئاب بڵاودەكاتەوە...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی ئاب دیاری كرا...
»
له‌ مانگی ئابدا (68) تۆن شمه‌ك و خۆراك له‌ناوبراوه‌...
»
قائیمقامی سلێمانی: هەر كارگەیەك مەرجەكانی سەلامەتی جێبەجێ نەكات سزا دەدرێت...
»
به‌رهه‌می ناوخۆ و هاورده‌ی ئاژه‌ڵی و په‌له‌وه‌ری هاوسه‌نگ ده‌كرێت...
»
سەوزەی خۆماڵی پێداویستی بازاڕ دابین دەكات ...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.