»   لیژنه‌کان - داخستن
سلێمانی... كارگه‌یه‌ك داده‌خرێت

له‌سه‌ر زانیاری ئاسایش و به‌هۆی فێڵكردن له‌هاوڵاتیان، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كارگه‌یه‌ك داده‌خات.


له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانیه‌وه زانیاری له‌سه‌ر هه‌بوونی كارگه‌یه‌ك دراوه‌ به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه‌ تایتی هاورده‌كراو بكات به‌‌ تایتێكی به‌ناوبانگ و له‌بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی به‌هاوڵاتیانی ‌بفرۆشێت.


‌‌كارگه‌كه‌ له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانییه‌ و تیایدا ده‌ست به‌سه‌ر ئامێری تێكردنه‌وه‌ی تایت بۆ زه‌رف، (8) تۆن تایتی جۆراوجۆر، (7)هه‌زار كارتۆنی به‌تاڵی چاپكراو له‌جۆری (سۆپه‌ربای) له‌گه‌ڵ (680) كیلۆگرام نایلۆنی به‌تاڵ كه‌بۆ تێكردنه‌وه‌ی تایته‌كه‌ سودیان لێبینیوه‌.


به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ كارگه‌كه‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌. 



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

1194 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
18/09/2019
زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.