»   هه‌واڵه‌کان
خانمان، ئاگاداری به‌كارهێنانی ئه‌م ماكیاژه‌ بن
به‌هۆی فێڵكردن و گرانفرۆشی تیایدا، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر جۆره‌ ماكیاژێكدا ده‌گرن زیان به‌پێستی خانمان ده‌گه‌یه‌نێت، شوێنه‌كه‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سێی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ و له‌ پێشانگای زانیار ده‌ست به‌سه‌ر جۆره‌ ماكیاژێكی جوانكاری خانماندا گیراوه‌ به‌هۆی فێڵكردن و گرانفرۆشی شوێنه‌كه‌ داده‌خه‌ن، له‌روی ته‌ندروستیشه‌وه‌ به‌ركه‌وتنی به‌ روناكی ماكیاژه‌كه‌ زیان به‌ پێستی خانمان ده‌گه‌یه‌نێت.


پێشانگای زانیار له‌ كاسۆمۆڵ ئه‌وجۆره‌ ماكیاژه‌ كه‌له‌بازاڕ پێی ده‌وترێت (ئه‌ساس) كردۆته‌ ناو تیوبێكی شوشه‌ و به‌له‌زگه‌یه‌كی چاپكراو كردویه‌تی به‌ ماكیاژێكی ماركه‌ و به‌نرخێكی (25)  هه‌زار دینار به‌ خانمانی فرۆشتووه‌، له‌كاتێكدا نرخه‌ راسته‌قینه‌كه‌ی خۆی ته‌نها سێ هه‌زار دیناره‌، ئه‌مه‌ش فێڵی بازرگانی (غش تجاری)یه‌ و یاسا سزای خۆی بۆ ئه‌نجامده‌رانی دیاریكردووه‌.


له‌روی ته‌ندروستیشه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كارلێك له‌نێوان پێكهاته‌ی ماكیاژه‌كه‌ له‌گه‌ڵ روناكی روونه‌دات كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ر ماكیاژه‌كه‌ كردوه‌ته‌ ناو ده‌فرێكی ره‌نگ ره‌شه‌وه تازیان به‌ به‌كارهێنه‌رانی نه‌گه‌یه‌نێت‌ به‌ڵام به‌هۆی كردنه‌ ناو تیوبێكی شوشه‌وه‌ له‌لایه‌ن خاوه‌نی پێشانگای زانیار ئۆكسان روده‌دات و پێستی خانمان توشی حه‌ساسیه‌ت، په‌ڵه‌، زیپكه‌ و سوربوونه‌وه‌ ده‌كات و زیان به‌ ته‌ندروستیان ده‌گه‌یه‌نێت.


به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ پێشانگای زانیار داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.‌



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی




21922 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/09/2019
زیاتر
»
قائیمقامی سلێمانی پیرۆزبایی یادی دامه‌زراندن له‌ كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان ده‌كات...
»
ته‌ندروستی جیهانی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی دروست ده‌كات...
»
ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك هه‌نجیری وشككراودا گیراوه‌...
»
قائیمقامی سلێمانی: خانووی گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كان ده‌بێت به‌ خشتی ناوخۆیی روپۆش بكرێن...
»
قائیمقامیەتی سلێمانی، ئاماری مانگی ئاب بڵاودەكاتەوە...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی ئاب دیاری كرا...
»
له‌ مانگی ئابدا (68) تۆن شمه‌ك و خۆراك له‌ناوبراوه‌...
»
قائیمقامی سلێمانی: هەر كارگەیەك مەرجەكانی سەلامەتی جێبەجێ نەكات سزا دەدرێت...
»
به‌رهه‌می ناوخۆ و هاورده‌ی ئاژه‌ڵی و په‌له‌وه‌ری هاوسه‌نگ ده‌كرێت...
»
سەوزەی خۆماڵی پێداویستی بازاڕ دابین دەكات ...
Copyright ©2015. All rights reserved.