»   هه‌واڵه‌کان
قائیمقامی سلێمانی پیرۆزبایی یادی دامه‌زراندن له‌ كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان ده‌كات
بەڕێزان... بەڕێوەبەر و كارمەندانی كەناڵی گەلی كوردستان  

پاش رێز و سڵاو 

 لەیادی 28 ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستان پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستەدەكەم و هیوای بەردەوامی و درەوشانەوەی زیاتر بۆ شاشەكەتان دەخوازم.

ئەوەی لای هەموان روون و ئاشكرایە كەناڵی گەلی كوردستان لە رۆژگارێكدا لەدایكبوو كە هێشتا مەشخەڵی راپەڕین نەكوژابۆ‌وە، سەرباری ئەو توانا كەمەی لە بەردەستیدا بوو توانی لەماوەیەكی كەمدا ببێتە جێگەی ئومێد و سەرنجی هەموو لایەك و پشتگیرییەكی گەورەبوو بۆ هەوڵەكانی دروستكردنی ئیدارە و پەرلەمانی كوردستان، لە هەمان كاتدا توانی ببێتە پەیمانگایەكی باش بۆ پێگەیاندنی كادیری راگەیاندن و تەكنیكاران كە تا ئەم كاتەش دەستیان لە پێشخستن و برەودان بە كاری میدیایی لە كوردستاندا هەیە.
جێی خۆیەتی بڵێین گەلی كوردستان سەرەڕای ئەوەی لە شەڕی دژی داعشدا بووە كەناڵی پێشمەرگە و رۆڵی گەورەی هەبوو لە بەرزكردنەوەی ورەی پێشمەرگە، ئێستاش كەناڵی گەیاندنی پەیامی ئاشتینانەی كوردە بە ناوچەكە و دەرەوە و بە پێشكەشكردنی دەیان بەرنامەی جۆراوجۆر خزمەتی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكات. جارێكیتر پیرۆزباییتان لێ دەكەین و هیوای كاری باشترتان بۆ دەخوازین.


                                                                                         ئاوات محەمەد غەفور- قائیمقامی سلێمانی

238 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/09/2019
زیاتر
»
ته‌ندروستی جیهانی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی دروست ده‌كات...
»
ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك هه‌نجیری وشككراودا گیراوه‌...
»
قائیمقامی سلێمانی: خانووی گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كان ده‌بێت به‌ خشتی ناوخۆیی روپۆش بكرێن...
»
قائیمقامیەتی سلێمانی، ئاماری مانگی ئاب بڵاودەكاتەوە...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی ئاب دیاری كرا...
»
له‌ مانگی ئابدا (68) تۆن شمه‌ك و خۆراك له‌ناوبراوه‌...
»
قائیمقامی سلێمانی: هەر كارگەیەك مەرجەكانی سەلامەتی جێبەجێ نەكات سزا دەدرێت...
»
به‌رهه‌می ناوخۆ و هاورده‌ی ئاژه‌ڵی و په‌له‌وه‌ری هاوسه‌نگ ده‌كرێت...
»
سەوزەی خۆماڵی پێداویستی بازاڕ دابین دەكات ...
»
كارگه‌كانی ئاسن پابه‌ندی پاراستنی سه‌لامه‌تی كرێكاران ده‌كرێن...
Copyright ©2015. All rights reserved.