»   هه‌واڵه‌کان
ته‌ندروستی جیهانی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی دروست ده‌كات

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و به‌ هاوكاری هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق و هه‌رێمی كوردستان خولێكی تایبه‌ت به‌ هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیكردن له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا و نه‌خۆشییه‌كان بۆ فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی كرده‌وه‌ و ماوه‌ی (5) رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

د.رزگار عه‌لی- به‌رێوبه‌ری خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی- رایگه‌یاند: خوله‌كه‌ به‌رێوبه‌رایه‌تی خۆپاراستنی سلێمانی به‌ هاوكاری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماده‌ی كردووه‌ و تێیدا فه‌رمانبه‌رانی پارێزگا و قائیمقامییه‌تی سلێمانی و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ و ئاو به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و له‌ (8 بۆ12)ی ئه‌م مانگه‌ له‌ هوتێل تایتانیكی سلێمانی به‌رده‌وام ده‌بێت.

وتيشی: ئامانجیش له‌ كاره‌كه‌ ته‌نها دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی زیاتره‌ له‌نێوان لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی په‌تا و نه‌خۆشییه‌كاندا به‌هه‌موو لایه‌ك كۆنترۆڵی بكه‌ین و رێگه‌ بگرین له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی، چونكه‌ ته‌نها به‌ لایه‌نه‌ ته‌ندروستییه‌كان ناتوانرێت كۆنترۆڵی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تا و نه‌خۆشییه‌كان بكرێت.




ش . غ
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سليَمانی
372 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
08/09/2019
زیاتر
»
ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك هه‌نجیری وشككراودا گیراوه‌...
»
قائیمقامی سلێمانی: خانووی گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كان ده‌بێت به‌ خشتی ناوخۆیی روپۆش بكرێن...
»
قائیمقامیەتی سلێمانی، ئاماری مانگی ئاب بڵاودەكاتەوە...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی ئاب دیاری كرا...
»
له‌ مانگی ئابدا (68) تۆن شمه‌ك و خۆراك له‌ناوبراوه‌...
»
قائیمقامی سلێمانی: هەر كارگەیەك مەرجەكانی سەلامەتی جێبەجێ نەكات سزا دەدرێت...
»
به‌رهه‌می ناوخۆ و هاورده‌ی ئاژه‌ڵی و په‌له‌وه‌ری هاوسه‌نگ ده‌كرێت...
»
سەوزەی خۆماڵی پێداویستی بازاڕ دابین دەكات ...
»
كارگه‌كانی ئاسن پابه‌ندی پاراستنی سه‌لامه‌تی كرێكاران ده‌كرێن...
»
سلێمانی ... گۆشتفرۆشی پەیوەند داخرا...
Copyright ©2015. All rights reserved.