»   لیژنه‌کان - داخستن
سلێمانی ... زارا بیوتی داخرا

به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئارایشتگای زارا داده‌خات. 


به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌تی پیشه‌یی و بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دروستكردنی تاتۆ، لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگای زارا له‌ گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری داده‌خات‌.


یه‌كێكی تر به‌ سه‌رپێچییه‌كانی ئارایشتگای زارا، نه‌بوونی كارتی ته‌ندروستی كارمه‌نده‌كانیه‌تی، ئه‌و جۆره‌ پیشه‌ پێویستی به‌وه‌یه‌ كارمه‌نده‌كانیان له‌لایه‌ن به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانییه‌وه‌ پشكنینان بۆ ئه‌نجام بدرێت تا له‌وه‌ دڵنیابنه‌وه سه‌لامه‌تن و‌ نه‌خۆش نین بۆئه‌وه‌ی ببنه‌ خاوه‌نی كارتی ته‌‌ندروستی.



هه‌روه‌ها له‌ ئارایشتگای زارا ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی مه‌وادی جوانكاری خانماندا گیراوه‌ كه‌ ماوه‌به‌سه‌ر چووبوون شیاوی به‌كارهێنان نین، بۆیه‌ به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگای زارا داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.




س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
 

3438 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
07/09/2019
زیاتر
»
سلێمانی ... فاین ئارتس داخرا...
»
كارگه‌ی ئه‌لفاستیل داخرا...
»
سلێمانی- ئارایشتگای هدیە داخرا...
»
كۆگایه‌ك ئاماده‌كاری بۆ خوارده‌مه‌نی عه‌ره‌بانه‌ و ده‌ستگێره‌كان ده‌كرد داخرا...
»
سلێمانی ... كه‌بابخانه‌ی خاڵه‌حه‌مه‌ داده‌خرێت...
»
خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌...
»
نوسینگەی سلێمانی دادەخرێت...
»
سلێمانی... كۆگایه‌كی ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نی داده‌خرێت...
»
سلێمانی ... میران داخرا...
»
سلێمانی ... گۆشتفرۆشی شاد داخرا...
Copyright ©2015. All rights reserved.