»   هه‌واڵه‌کان
قائیمقامی سلێمانی: خانووی گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كان ده‌بێت به‌ خشتی ناوخۆیی روپۆش بكرێن

خاوه‌نی كارگه‌كانی خشتی سلێمانی پابه‌ند بوونی خۆیان نیشان دا بۆ دروستكردنی ئه‌و جۆره‌ خشته‌ی له‌ خانووه‌ كۆنه‌كانی سلێمانیدا به‌كارهاتووه‌ بۆئه‌وه‌ی هه‌ر خانوویه‌ك له‌ گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كاندا دروستكرایه‌وه‌ به‌و جۆره‌ خشته‌ روپۆش بكرێن.

ئه‌مرۆ 3-9-2019  قائیمقامی سلێمانی به‌ به‌شداری نوێنه‌ری شاره‌وانی سلێمانی و شوێنه‌وار و پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنان و ئاسایش و كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی سلێمانی و لیژنه‌ی پاراستنی شوێنه‌وار له‌گه‌ڵ خاوه‌نی كارگه‌كانی دروستكردنی خشت كۆبووه‌وه‌.

سه‌ره‌تا ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ درێژه‌دانه‌ به‌كاری لیژنه‌ی پاراستنی شوێنه‌وار و ده‌مانه‌وێت رێگه‌ بگرین له‌ دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانوو له‌ گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی سلێمانیدا به‌جۆرێك كه‌ سیمای كه‌له‌پوری شاری سلێمانی تێك بدات. وتیشی ده‌مانه‌وێت هه‌مان ئه‌و خشته‌ی كه‌ له‌ خانووه‌ كۆنه‌كانی سلێمانیدا به‌كارهاتووه‌ دروستبكرێته‌وه‌ و له‌و خانووانه‌دا به‌كاربهێنرێن كه‌ ئێستا له‌ گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كاندا دروست ده‌كرێنه یان نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه‌.

ئه‌ندازیار نیازحسێن- ئه‌ندامی لیژنه‌ی شوێنه‌وار رایگه‌یاند: له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌ نوێنه‌ری ته‌واوی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماده‌ی بوون، جه‌خت له‌سه‌ر بڕیاری پاراستنی سیمای گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كان كرایه‌وه‌ و خاوه‌نی كارگه‌كانی دروستكردنی خشتیش ئاماده‌ییان ده‌ربڕی بۆ دروستكردنی ئه‌و جۆره‌ خشته‌. وتیشی: ئه‌و جۆره‌ خشته‌ هه‌مان ئه‌و جۆره‌یه‌ كه‌ له‌ دروستكردنی خانووی گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كاندا به‌كار هاتووه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه‌ هه‌ر كه‌سێك خانوی نیشته‌جێ یان بازرگانی له‌ گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی سلێمانیدا دروست بكات یان نۆژه‌ن بكاته‌وه‌ ده‌بێت به‌و جۆره‌ خشته‌ ناوخۆییه‌ كه‌ له‌ سلێمانی دروست ده‌كرێت روپۆشی بكات و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ده‌ر له‌و خشته‌ رێگه‌ نادرێت به‌هیچ ماده‌یه‌كیتر خانووه‌كان روپۆش بكرێن.




ش . غ
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

554 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
03/09/2019
زیاتر
»
قائیمقامیەتی سلێمانی، ئاماری مانگی ئاب بڵاودەكاتەوە...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی ئاب دیاری كرا...
»
له‌ مانگی ئابدا (68) تۆن شمه‌ك و خۆراك له‌ناوبراوه‌...
»
قائیمقامی سلێمانی: هەر كارگەیەك مەرجەكانی سەلامەتی جێبەجێ نەكات سزا دەدرێت...
»
به‌رهه‌می ناوخۆ و هاورده‌ی ئاژه‌ڵی و په‌له‌وه‌ری هاوسه‌نگ ده‌كرێت...
»
سەوزەی خۆماڵی پێداویستی بازاڕ دابین دەكات ...
»
كارگه‌كانی ئاسن پابه‌ندی پاراستنی سه‌لامه‌تی كرێكاران ده‌كرێن...
»
سلێمانی ... گۆشتفرۆشی پەیوەند داخرا...
»
سلێمانی: رێگری لە بەرهەمهێنانی سەوزە بەئاوی ئاوەڕۆ دەكرێت...
»
سلێمانی ... گۆشتفرۆشی ئازادی داده‌خرێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.