»   چالاکی رۆژانه
سلێمانی ... هۆشیاری به‌ دایكان و باوكان ده‌درێت

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوودا ده‌گرن و پسپۆڕێكی خۆراكیش هۆشیاری به‌دایكان و باوكان ده‌دات.


له‌ئه‌نجامی سه‌ردانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان و پشكنین بۆ ئه‌وكاڵاوشمه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت، له‌مانگی ئابدا ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خۆراكی خراپ و نه‌شیاودا گرتووه‌.



به‌شێك له‌وخۆراكانه‌ رۆژانه‌ منداڵه‌كان له‌ دوكانی گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌یكڕن كه‌له‌ (بسكیت، نه‌سته‌له‌، جپس، هێلكه‌، خورما، برنج، رۆن، زه‌یتوون، قارچك، خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان و خوارده‌مه‌نیه‌ له‌ قوتوو نراوه‌كان) پێك هاتوون، به‌هۆی نه‌شیاوی عه‌مباركردن یاخود به‌رزی پله‌ی گه‌رمی شوێنه‌كه‌ خراپبوون و به‌شێكیشی ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچووه‌ و شیاوی خواردن نین.


له‌شكر حه‌مید، پسپۆڕی بواری‌ زانستی خۆراك وتی؛ ئه‌و خۆراكانه‌ی به‌هۆی‌ خراپ عه‌مباركردن و به‌رزی پله‌ی گه‌رمی شوێنه‌كه‌وه‌ خراپ ده‌بن به‌ها خۆراكیه‌كه‌یان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن وشیاوی خواردن نامێنن و پێویسته‌ له‌ناو ببرێن.


وتی؛ به‌رز بونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌كۆگاكانی عه‌مباركردن یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كان بۆ خراپبوونی خوارده‌مه‌نیه‌كان پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وماوه‌ی كه‌بۆی دیاریكراوه‌‌ به‌سه‌ر بچێت، له‌خوارده‌مه‌نیه‌ وشكه‌كاندا ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی مێروو كه‌ زیان به‌ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سه‌ ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وجۆره‌ خوارده‌مه‌نیه‌ خراپبووه‌‌ ده‌خوات.



هه‌روه‌ها داوا له‌ دایكان و باوكان ده‌كات؛ بۆ پاراستنی ته‌ندروستی‌ خۆیان و منداڵه‌كانیان، به‌وریاییه‌كه‌ی زیاتره‌وه‌‌ ئاگاداری ئه‌و خۆراكانه‌بن منداڵه‌كانیان ده‌یكڕن هه‌روه‌ها پێویسته‌ له‌كاتی بازاڕكردن و كڕینی خوارده‌مه‌نییه‌كاندا به‌وردی له‌ به‌رواری دروستكردنی وردبنه‌وه و پله‌ی گه‌رمی شوێنه‌كه دڵنیابنه‌وه‌‌ پاشان پێداویستیه‌كه‌یان بكڕن و به‌كاریبێنن.‌



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی 
‌ 

3244 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
03/09/2019
زیاتر
»
هۆشیاری ده‌رباره‌ی هه‌ڵمبونی ئاوی له‌ ده‌به‌نراوه‌كان ده‌درێت...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ بۆنه‌دا گیراوه‌...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هۆشیاری به‌ دوكان و بازرگانه‌كان ده‌دات...
»
جۆرێكی سابونی ڕەقی لەناودەبرێت.....
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ژماره‌یه‌كی نوێ بۆ سكاڵا ته‌رخان ده‌كات...
»
لیژنه هاوبه‌شه‌كان داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات ئه‌م جۆره‌ ئاوه‌ بۆ خواردنه‌وه‌ نه‌كڕن...
»
تاقیگه‌كانی پشكنینی كاڵاوشمه‌كی لیژنه‌‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی...
»
لیژنە هاوبەشەكان وردتر پشكنین بۆكالاو شمەكان دەكات.....
»
بەهۆی نەبوونی مۆڵەتەوە وەرشەیەكی گۆرینی سیستمی سوتەمەنی ئۆتومبێل دادەخرێت.....
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر میوه‌ له‌ناوده‌برێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.