»   هه‌واڵه‌کان
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی ئاب دیاری كرا

نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدەی ئەهلی لە مانگی ئاب (39) دینار دەبێت، هاوكات خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی ئەیلول دیاریكرا.


نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی ئاب بە (39) دینار دیاریكرا، و موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان (250) بۆ (265)  كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی یەك ئەمپێر كارەبا لە نێوان (9) هەزار و (750) بۆ (10) هەزار و (500) دینار دەبێت، واتە نرخی ئەمپێڕێك لە گەرەكێك بۆ گەرەكێكی تر جیاوازە.

خشته‌ی پێدانی كاریبای مۆلیده‌ له‌ مانگی ئه‌یلول، له‌كاتی بڕانی كاره‌بای نیشتمانی پێویسته‌ مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن، 
جه‌خت له‌و خاڵە كراوه‌ته‌وه‌ پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر دابینكردنی كارەبای مۆلیدە تێنەپەرێت ، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.


به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی نرخی كاره‌بای مرلیده‌ ئه‌هلییه‌كان ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ 2019.9.2 ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی له‌ دیوانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی دابه‌شكردنی كاره‌با، ئاسایشی ئابووری، چاودێری بازرگانی و لیژنه‌ی  مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆبووه‌وه‌.


س . ب
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

2986 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
02/09/2019
زیاتر
»
له‌ مانگی ئابدا (68) تۆن شمه‌ك و خۆراك له‌ناوبراوه‌...
»
قائیمقامی سلێمانی: هەر كارگەیەك مەرجەكانی سەلامەتی جێبەجێ نەكات سزا دەدرێت...
»
به‌رهه‌می ناوخۆ و هاورده‌ی ئاژه‌ڵی و په‌له‌وه‌ری هاوسه‌نگ ده‌كرێت...
»
سەوزەی خۆماڵی پێداویستی بازاڕ دابین دەكات ...
»
كارگه‌كانی ئاسن پابه‌ندی پاراستنی سه‌لامه‌تی كرێكاران ده‌كرێن...
»
سلێمانی ... گۆشتفرۆشی پەیوەند داخرا...
»
سلێمانی: رێگری لە بەرهەمهێنانی سەوزە بەئاوی ئاوەڕۆ دەكرێت...
»
سلێمانی ... گۆشتفرۆشی ئازادی داده‌خرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی پێشوازی لە كونسوڵی نوێی ئێران لە سلێمانی كرد...
»
قائیمقامیەتی سلێمانی پلانی چوار ساڵی داهاتوو ئامادە دەكات...
Copyright ©2015. All rights reserved.