»   سلێمانی
سلێمانی ... یەكەمین یانەی ئەسپ سواری كرایەوە
یەكەمین یانەی ئەسپ سواری لە شاری سلێمانی كرایەوە و بەڕێوبەری دەڵێت مەبەستمان زیندووكردنەوەی كلتوری كوردەواریە.

سدیق لەتیف، بەڕێوبەری كارگێڕی یانەی ئەسپ سواری گاردینیا رایگه‌یاند؛ ئەسپ سواری لە ڕەسەنایەتی كورد دا هەیە و دەمانەوێت زیندووی بكەینەوەو لەگەڵ ئەوەش ئەو كەسانەی عاشقی ئەسپ سوارین و دەیانەوێت فێربن، فێرگەمان هەیەو خولی فێركاریمان بۆ خانمان و مناڵان و پیاوان هه‌یه‌، ئەو كەسانەش لە ئەسپ سواری شارەزان یاخود خاوه‌نی ئه‌سپی خۆیانن دەتوانن سود لێرە وه‌ربگرن بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش یاخود ئه‌سپه‌كانیان بەخێو بكەن.

وتی؛ مه‌به‌ست له‌ كردنه‌وه‌ی یانەی ئەسپ سواری گاردینیا زیندووكردنەوەی كلتوری كوردەواریە.

وتیشی؛ له‌ یانەی ئەسپ سواری گاردینیا (18) خان و هەیە و هەر خانێك ئەسپێكی تێدایە و جۆری ئەسپەكانیش كوردی  وعەرەبین، یانەكە بە نمایشی شەش ئەسپ سوار ی كرایەوەو شەش ئەسپ سوار بەشداری نمایشەكەبوون و لەنێویشیاندا خانمێكی بیست ساڵ كه‌ دانیشتووی بۆكانە.



ڕێوان _ كوردستان جەلال
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی










1070 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
01/09/2019
زیاتر
12
Copyright ©2015. All rights reserved.