»   لیژنه‌کان - چالاکی
سلێمانی ... بڕێك برنج له‌ناوده‌برێت

به‌هۆی گه‌رمی شوێنه‌كه‌ و خراپ عه‌مباركردنیه‌وه‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك برنجی خراپبوودا ده‌گرن و هۆشیاری به‌هاوڵاتیان ده‌ده‌ن.



له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ له‌ كۆگای ماركێتی راسان له‌ گه‌ڕه‌كی گۆیژه‌ی تازه‌ له‌ شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ربڕێك برنجدا گیراوه‌ كه‌به‌هۆی گه‌رمی شوێنه‌كه‌یی و خراپ عه‌مباركردنیه‌وه‌ ئه‌سپێی هه‌ڵهێنانه‌وه‌.



به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌كه‌، برنجه‌كه‌ له‌ جۆری خیامه‌ و له‌ كیسی (5) كیلۆیدایه، لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه‌ و به‌فه‌رمای قائیمقامی سلێمانی له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شوێنی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیان له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نی ماركێتی راسان روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.



لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان ده‌كات؛ له‌كاتی بازاڕكردن و كڕینی كاڵاوشمه‌كه‌كانتان به‌وردی سه‌رنج له‌به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچوون یاخود له‌ڕێی سه‌یركردن و بۆنكردن له‌سه‌لامه‌تی خوارده‌مه‌نیه‌كان دڵنیابنه‌وه‌ پاشان بیكڕن و به‌كاری بهێنن، له‌كاتی هه‌بوونی گومان له‌ خواردن و شتومه‌كی خراپ بوو لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی


680 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
29/08/2019
زیاتر
»
قائیمقامیەتی سلێمانی بووە یەكەم فەرمانگە پاشماوەكانی خۆڵ و خاشاك لەیەك جیادەكاتەوە...
»
لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان؛ دایكان و باوكان له‌م جۆره‌ شه‌ربه‌ته‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان؛ دایكان و باوكان به‌وریاییه‌كی زیاتره‌وه‌ ئاگاداری منداڵه‌كانتان بن...
»
سلێمانی ... بڕێك بیبه‌ر و خه‌یار شۆر له‌ناوده‌برێت...
»
لیژنه‌كان؛ چاوێكی كراوه‌ ده‌بن بۆ پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان...
»
سلێمانی: گواستنەوەی ئاو لەبەر تیشكی خۆر دەستی بەسەردا دەگیرێت...
»
لەمانگی تەموزدا لیژنەهاوبەشەكان 16 شوێنیان رووبەڕووی دادگا كردووەتەوە...
»
له‌سلێمانی (الحقیقی) له‌ناوده‌برێت...
»
بڕێكی زۆر هێلكه‌ له‌ناوده‌برێت...
»
ئاماری لیژنه‌ی دووی قائیمقامیه‌ت...
Copyright ©2015. All rights reserved.