»   لیژنه‌کان - داخستن
سلێمانی ... فاین ئارتس داخرا
به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كافتریای فاین ئارتس داده‌خات و  خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه‌كانی سه‌ربه‌لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی، پشكنینی بۆ باڵه‌خانه‌ی كافتریای فاین ئارتس كراوه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ سه‌رپێچی له‌ رێنماییه‌كانی به‌رگری شارستانی كردووه‌، بۆیه‌ شوێنه‌كه‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


سه‌رپێچییه‌كانی فاین ئارتس بریتی بوون له‌ نه‌بوونی ئه‌له‌رمی مه‌ركه‌زی بۆئاگاداركردنه‌وه‌ له‌كاتی رودانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا، هه‌روه‌ها كۆنه‌كردنه‌وه‌ و رێكنه‌خستنی كێبڵ و وایه‌ری كاره‌بای شوێنه‌كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسی رودانی كاره‌ساتی نه‌خوازراوی لێده‌كرێت.


یه‌كێكی تر له‌سه‌رپێچییه‌كانی كافتریای فاین ئارتس هه‌بوونی مناڵی خوار هه‌ژده‌ساڵه‌، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ مه‌رجه‌سه‌ره‌كیه‌كانی كاركردنی كافتریاكان و پێویسته‌ پابه‌ندبن به‌ رێگری كردن له‌ دانیشتن و پێشكه‌ش نه‌كردنی خواردن و خواردنه‌وه‌، له‌كاتی هاتوچۆكردنی نه‌وجه‌وان بۆ شوێنه‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ شوێنه‌كه‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.



به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كافتریای فاین ئارتس داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.




س . ب
راگه‌یاندین قائیمقامیه‌تی سلێمانی 



2154 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
28/08/2019
زیاتر
»
كارگه‌ی ئه‌لفاستیل داخرا...
»
سلێمانی- ئارایشتگای هدیە داخرا...
»
كۆگایه‌ك ئاماده‌كاری بۆ خوارده‌مه‌نی عه‌ره‌بانه‌ و ده‌ستگێره‌كان ده‌كرد داخرا...
»
سلێمانی ... كه‌بابخانه‌ی خاڵه‌حه‌مه‌ داده‌خرێت...
»
خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌...
»
نوسینگەی سلێمانی دادەخرێت...
»
سلێمانی... كۆگایه‌كی ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نی داده‌خرێت...
»
سلێمانی ... میران داخرا...
»
سلێمانی ... گۆشتفرۆشی شاد داخرا...
»
سلێمانی ... دوو ئارایشتگا داخرا...
Copyright ©2015. All rights reserved.