»   لیژنه‌کان - چالاکی
قائیمقامیەتی سلێمانی بووە یەكەم فەرمانگە پاشماوەكانی خۆڵ و خاشاك لەیەك جیادەكاتەوە

قائیمقامیەتی سلێمانی دەبێتە یەكەم فەرمانگەی حكومی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان كە پاشماوەكانی زبڵو خۆڵ و خاشاك لەیەك جیا دەكاتەوە  , قائیمقامی سلێمانی دەڵێت ئامانجمان لەم كارە پاراستنی ژینگەو تەندروستی هاوڵاتیان و هۆشیاركردنەوەی خەڵكە لە مەترسیەكانی پسبونی ژینگە ,  
لە هەنگاوێكی نوێداو پاش ئەوەی قائیمقامی سلێمانی بڕیاریدا بۆ پاراستنی ژینگەو لایەنی تەندروستی هاوڵاتیان لە هەموو رێستۆرات و خواردنگەو یەكەكانی نیشتەجێبوون لە سلێمانی پاشماوەكانی" پلاستیك, شوشە, ماددەخۆراكییەكان" لەیەك جیا بكرێتەوە , هەر لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی بڕیاردرا وەك یەكەم فەرمانگەی حكومی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان  قائیمقامیەتی سلێمانی دەستپێشخەری بكات بۆ جیاكردنەوەی پاشماوەكانی " پلاستیك, شوشە, ماددەخۆراكییەكان"  
لە پەیامێكدا ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند : ئامانجمان لەم كارە پاراستنی ژینگەو تەندروستی هاوڵاتیان و هۆشیاركردنەوەی خەڵكە لە مەترسیەكانی پسبونی ژینگە, چونكە رۆژانە بەهۆی فڕێدانی ماددە پلاستیك و شوشەییەكان ژینگەی هەرێمی كوردستان رووبەڕووی پیسبونێكی زۆر دەبێتەوە , ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد پاراستنی ژینگە ئەركی هەموو تاكێكی هەرێمی كوردستانەو پێویستە هەمووان بەو پەڕی پەرۆشیەوە كاربكەن بۆ پاراستنی ژینگە, لەبەرئەوەی پیسبونی ژینگە زیانی بۆ هەموو تاكێكی كۆمەڵگە دەبێت, 
قائیمقامی سلێمانی ووتیشی: هیوادارین ئەم هەنگاوەی دەستیان پێكردووە ببێتە سەرەتایەكی گرنگ بۆ هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگەو هەر هاوڵاتیەك لە ماڵی خۆیەوە هەست بەو بەرپرسیارییەتیە بكات و هاوكار و بەشداربێت لە پاراستنی ژینگە , ئاوات محەمەد هیواشی خواست لەپێناو پاراستنی ژینگەو لایەنی تەندروستی هەموو فەرمانگە حكومی و ناحكومیەكان بەشداربون لەم هەنگاوەدا بە جیاكردنەوەی پاشماوەكانی زبڵو خۆڵ و خاشاك .

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی


864 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
28/08/2019
زیاتر
»
لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان؛ دایكان و باوكان له‌م جۆره‌ شه‌ربه‌ته‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان؛ دایكان و باوكان به‌وریاییه‌كی زیاتره‌وه‌ ئاگاداری منداڵه‌كانتان بن...
»
سلێمانی ... بڕێك بیبه‌ر و خه‌یار شۆر له‌ناوده‌برێت...
»
لیژنه‌كان؛ چاوێكی كراوه‌ ده‌بن بۆ پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان...
»
سلێمانی: گواستنەوەی ئاو لەبەر تیشكی خۆر دەستی بەسەردا دەگیرێت...
»
لەمانگی تەموزدا لیژنەهاوبەشەكان 16 شوێنیان رووبەڕووی دادگا كردووەتەوە...
»
له‌سلێمانی (الحقیقی) له‌ناوده‌برێت...
»
بڕێكی زۆر هێلكه‌ له‌ناوده‌برێت...
»
ئاماری لیژنه‌ی دووی قائیمقامیه‌ت...
»
ئه‌م جۆره‌ زه‌یتونه‌ له‌ناوده‌برێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.