»   لیژنه‌کان - داخستن
سلێمانی- ئارایشتگای هدیە داخرا

 بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییەكان و ئەنجامدانی تاتۆ بەبێ‌ مۆڵەت ئارایشتگای هدیە لە گەڕەكی ئاشتی سلێمانی داخرا.

بەپێی راپۆرتی لیژنەی ئارایشتگاكانی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی, ئارایشتگای (هدیە) بەبێ‌ بوونی مۆڵەت لە ناو ئارایشتگاكە و لە ماڵەوە بە دزییەوە تاتۆی دروست كردووە, هەربۆیە بڕیاری داخستنی دراوە.
هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە وەستایەكی ئێرانی كاری تاتۆی بۆ ئەو ئارایشتگایە كردووە و بۆ كەسانی خوار (18) ساڵیش تاتۆی دروست كردووە.

بەپێی رێنماییە تەندروستییەكان, هیچ ئارایشتگایەك ناتوانێت بەبێ‌ مۆڵەتی فەرمی تاتۆ دروست بكات, لیژنەی ئارایشتگاكانی یەر بە لیژنە هاوبەشەكانیش بەردەوام لە رووی تەندروستی و مۆڵەتەوە چاودێری ئارایشتگاكان دەكات و لە هەر شوێنێك سەرپێچی هەبێت رێكاری پێویستی لەبەرامبەر دەگرێتە بەر.




ش . غ
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

1820 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
26/08/2019
زیاتر
»
كۆگایه‌ك ئاماده‌كاری بۆ خوارده‌مه‌نی عه‌ره‌بانه‌ و ده‌ستگێره‌كان ده‌كرد داخرا...
»
سلێمانی ... كه‌بابخانه‌ی خاڵه‌حه‌مه‌ داده‌خرێت...
»
خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌...
»
نوسینگەی سلێمانی دادەخرێت...
»
سلێمانی... كۆگایه‌كی ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نی داده‌خرێت...
»
سلێمانی ... میران داخرا...
»
سلێمانی ... گۆشتفرۆشی شاد داخرا...
»
سلێمانی ... دوو ئارایشتگا داخرا...
»
سلێمانی ... پەیمانگای ڕاوێژ دادەخرێت...
»
سلێمانی ... مازوخ داخرا...
Copyright ©2015. All rights reserved.