»   لیژنه‌کان - چالاکی
لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان؛ دایكان و باوكان له‌م جۆره‌ شه‌ربه‌ته‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

به‌هۆی خراپ عه‌مباركردنیه‌وه‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شه‌ربه‌تدا ده‌گرن و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ دایكان و باوكان ئاگادارده‌كاته‌وه‌.


عیسمه‌ت محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ به‌هۆی خراپ عه‌مباركردن و گومانی خراپبوون و نه‌شیاوی بۆ خواردنه‌وه‌ له‌ گۆكایه‌كی ناوچه‌ی فه‌ره‌جئاوای شاری سلێمانی‌ لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر (700) كێس شه‌ربه‌تدا گرتووه.


وتی؛ شه‌ربه‌ته‌كه‌ له‌ جۆری (فستقە)ه‌ و به‌تامه‌كانی (پرته‌قاڵ، قۆخ و هه‌نار) له‌ به‌غداوه‌ هاورده‌ كراوه‌ و (16) هه‌زار و (8) سه‌د دانه‌یه‌، له‌لایه‌ن لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ نمونه‌ی ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه‌ بۆ پشكنین.


وتیشی؛ ئه‌مجۆره‌ شه‌ربه‌ته‌ له‌ دوكانی گه‌ڕه‌كه‌كاندا زیاتر به‌ منداڵ ده‌فرۆشرێت، بۆیه‌ پێویسته‌ دایكان و باوكان زیاتر ئاگاداری ئه‌وخواردن و خواردنه‌وانه‌بن منداڵه‌كانیان ده‌یخۆن، رێگریان لێ بكه‌ن له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو.


ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد؛ ته‌ندروستی سلێمانی وه‌ڵامی پشكنینه‌كه‌ی به‌نه‌شیاو بۆ خواردنه‌وه‌ داوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیان ته‌واوی شه‌ربه‌ته‌كه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی


1142 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
24/08/2019
زیاتر
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان؛ دایكان و باوكان به‌وریاییه‌كی زیاتره‌وه‌ ئاگاداری منداڵه‌كانتان بن...
»
سلێمانی ... بڕێك بیبه‌ر و خه‌یار شۆر له‌ناوده‌برێت...
»
لیژنه‌كان؛ چاوێكی كراوه‌ ده‌بن بۆ پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان...
»
سلێمانی: گواستنەوەی ئاو لەبەر تیشكی خۆر دەستی بەسەردا دەگیرێت...
»
لەمانگی تەموزدا لیژنەهاوبەشەكان 16 شوێنیان رووبەڕووی دادگا كردووەتەوە...
»
له‌سلێمانی (الحقیقی) له‌ناوده‌برێت...
»
بڕێكی زۆر هێلكه‌ له‌ناوده‌برێت...
»
ئاماری لیژنه‌ی دووی قائیمقامیه‌ت...
»
ئه‌م جۆره‌ زه‌یتونه‌ له‌ناوده‌برێت...
»
بڕێكی زۆر هه‌ڵوژه‌ی وشككراو له‌ناو ده‌برێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.