»   لیژنه‌کان - چالاکی
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان؛ دایكان و باوكان به‌وریاییه‌كی زیاتره‌وه‌ ئاگاداری منداڵه‌كانتان بن

قائیمقامیه‌تی‌ سلێمانی‌ له‌باره‌ی فرۆشتنی جۆره‌ نوقڵێك له‌سه‌ر شێوه‌ی جگه‌ره‌ هۆشداریی توند به‌دوكانداره‌كان ده‌دات و داواش له‌ دایكان و باوكان ده‌كات به‌وریاییه‌كه‌ی زیاتره‌وه‌ ئاگاداری ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌بن منداڵه‌كانتان ده‌یكڕن. 


گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی‌ سلێمانی رایگه‌یاند؛ ئاگاداری خاوه‌نی سه‌رجه‌م دوكان و ماركێت و فرۆشگاكانی سنوری شاری سلێمانی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ فرۆشتنی ئه‌و نوقڵ و شیرینیانه‌ی له‌شێوه‌ی جگه‌ره‌ دروستكراوه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌، له‌ هه‌رشوێنێك ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


وتی؛ به‌هۆی هه‌بوونی كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ره‌فتاری ئه‌و مناڵانه‌ی ئه‌و جۆره‌ خواردن و شیرینانه‌ ده‌خۆن كه‌ له‌سه‌رشێوه‌ی جگه‌ره‌ دروستكراوه‌، یاسا و‌ ڕێنمایییه‌كان فرۆشتنی‌ قه‌ده‌غه‌كردووه‌‌ و سزای بۆ فرۆشیاره‌كه‌ی دیاریكردووه‌.


وتیشی؛ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سێی سه‌ربه‌ لیژنه‌كانه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك له‌وجۆره‌ شیرینیه‌دا گیراوه‌ و لیژنه‌كان به‌رده‌وام چاودێری ماركێت و بازاڕو شوێنه‌ گشتییه‌كان ده‌كه‌ن هه‌ركه‌س و شوێنێك له‌و جۆره‌ نوقڵ و شیرینیه‌ بفرۆشێت ڕوبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌‌.


سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت داوا له‌ دایكان و باوكان ده‌كات؛ به‌وریایه‌كی زیاتره‌وه‌ ئاگاداری ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌بن منداڵه‌كانتان ده‌یكڕن و رێگری بكه‌ن له‌ كڕینی شتومه‌كی نه‌شیاو كه‌زیان به‌ ره‌فتاریان بگه‌یه‌نێت وله‌كاتی هه‌بونی ئه‌وجۆره‌ نوقڵ و شیرینیانه‌دا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.


له‌ڕێی ژماره مۆبایلی‌ (07708677777)ه‌وه‌ یاخود له‌ڕێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك په‌ڕه‌ی تایبه‌تی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی) سكاڵاكانتان بگه‌یه‌نن به‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌دواداچونی بۆ ده‌كرێت،‌ ناوی سكاڵاكار پارێزراوه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نازانێرێت كه‌ كه‌سی په‌یوه‌ندیكار كێیه‌. 




س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی



2358 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
23/08/2019
زیاتر
»
سلێمانی ... بڕێك بیبه‌ر و خه‌یار شۆر له‌ناوده‌برێت...
»
لیژنه‌كان؛ چاوێكی كراوه‌ ده‌بن بۆ پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان...
»
سلێمانی: گواستنەوەی ئاو لەبەر تیشكی خۆر دەستی بەسەردا دەگیرێت...
»
لەمانگی تەموزدا لیژنەهاوبەشەكان 16 شوێنیان رووبەڕووی دادگا كردووەتەوە...
»
له‌سلێمانی (الحقیقی) له‌ناوده‌برێت...
»
بڕێكی زۆر هێلكه‌ له‌ناوده‌برێت...
»
ئاماری لیژنه‌ی دووی قائیمقامیه‌ت...
»
ئه‌م جۆره‌ زه‌یتونه‌ له‌ناوده‌برێت...
»
بڕێكی زۆر هه‌ڵوژه‌ی وشككراو له‌ناو ده‌برێت...
»
بڕێكی زۆر هه‌نگوین له‌ناوده‌برێت...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.