»   لیژنه‌کان - داخستن
كۆگایه‌ك ئاماده‌كاری بۆ خوارده‌مه‌نی عه‌ره‌بانه‌ و ده‌ستگێره‌كان ده‌كرد داخرا

سه‌رۆكی لیژنه‌ی ڕیستۆرانتی سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مشه‌و له‌ كۆگایه‌كدا ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی (35) كیلۆگرام گۆشت و دوگی ئاژه‌ڵی خراپدا گرت، كه‌ خوارده‌مه‌نی بۆ عه‌ره‌بانه‌ و ده‌ستگێره‌كانی لای مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری سلێمانی ئاماده‌ ده‌كات.


هه‌رێم عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ڕیستۆرانتی سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، شه‌وی ڕابردوو له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا بۆ خوارده‌مه‌نی عه‌ره‌بانه‌ و ده‌ستگێره‌كانی لای مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری سلێمانی له‌ كۆگایه‌كدا ده‌ست به‌سه‌ر بڕی (35) كیلۆگرام گۆشت و دوگی ئاژه‌ڵی خراپدا گیراوه‌، كه‌ خوارده‌مه‌نی بۆ عه‌ره‌بانه‌ و ده‌ستگێره‌كانی لای مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری سلێمانی ئاماده‌ ده‌كات.


ڕاشیگه‌یاند، به‌ فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی گۆشته‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ریه‌وه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نی كۆگاكه‌ له‌لایه‌ن به‌شی یاسای قائیمقامیه‌ته‌وه‌ ڕوبه‌ڕوی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، له‌پێناو سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی خۆتاندا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان داوا له‌هاووڵاتیان ده‌كات خواردن و خواردنه‌وه‌ی ته‌ندروست و پاك و خاوێن بخۆن و له‌و شوێنانه‌ی خۆراكه‌ مادده‌ی خراپبوو و نه‌شیاو به‌كارده‌هێنن دوربكه‌ونه‌وه‌ و زیان به‌ته‌ندروستی خۆتان مه‌گه‌یه‌نن.


لیژنه‌ی ڕیستۆرانت و كافتریا و شوێنه‌ گه‌شتوگوزاریه‌كان، یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، كه‌ ڕۆژانه‌ سه‌ردانی ڕیستۆرانت و چێشتخانه‌ و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ ده‌كات، كه‌ خواردن ئاماده‌ و پێشكه‌شی هاووڵاتیان و میوان و گه‌شتیارانی شاری سلێمانی ده‌كه‌ن.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی




1210 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
23/08/2019
زیاتر
»
سلێمانی ... كه‌بابخانه‌ی خاڵه‌حه‌مه‌ داده‌خرێت...
»
خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌...
»
نوسینگەی سلێمانی دادەخرێت...
»
سلێمانی... كۆگایه‌كی ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نی داده‌خرێت...
»
سلێمانی ... میران داخرا...
»
سلێمانی ... گۆشتفرۆشی شاد داخرا...
»
سلێمانی ... دوو ئارایشتگا داخرا...
»
سلێمانی ... پەیمانگای ڕاوێژ دادەخرێت...
»
سلێمانی ... مازوخ داخرا...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان؛ ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی ماستفرۆشه‌كان داوایانكردبوو كۆتایی هاتووه‌...
Copyright ©2015. All rights reserved.