»   لیژنه‌کان - چالاکی
سلێمانی ... بڕێك بیبه‌ر و خه‌یار شۆر له‌ناوده‌برێت

به‌هۆی ژه‌نگكردنی ده‌فره‌كه‌یه‌وه‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خه‌یارشۆر و بیبه‌ری له‌ قتونراوی هاورده‌كراودا ده‌گرن و پشكنینه‌كانیش ده‌ریخستووه‌ شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه‌ بۆیه‌ له‌ناوده‌برێن.


عیسمه‌ت محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ رۆژانه‌ سه‌ردانی كۆگاكانی عه‌مباركردنی ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن دوكاندار و بازرگانه‌كانه‌وه‌ به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێن، تا له‌ماوه‌ی به‌سه‌رچون و گونجاویان بۆخواردن و به‌كارهێنان دڵنیابنه‌وه و رێگه‌ نه‌ده‌ن‌ شتومه‌كی خراپ به‌سه‌رهاوڵاتیاندا ساغبكرێته‌وه‌.


وتی؛ له‌ئه‌نجامی به‌دواداچونه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌، له‌ كۆگایه‌كی ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی بڕی (450) كیلۆگرام خه‌یارشۆر و بیبه‌ری له‌قتونراوی هاورده‌كراو ده‌فره‌كه‌ی ژه‌نگی كردووه‌، بۆیه‌ به‌گومانی نه‌شیاوی بۆخواردن له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا‌.


وتیشی؛ خه‌یارشۆر و بیبه‌ره‌ له‌قتونراوه‌كه‌ له‌ جۆری (نورس)ه‌ و له‌وڵاتی ئێرانه‌وه‌ هاورده‌كراوه‌، نمو‌نه‌ی ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه‌ بۆ پشكنین، وه‌ڵامه‌كه‌شی به‌ (نه‌شیاو‌ بۆ خواردن و به‌كارهێنان) دراوه‌ته‌وه.


هه‌‌روه‌ك وتیشی؛ رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان جه‌خت له‌ زیانه‌كانی ژه‌نگ بۆله‌ش و ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌به‌هۆی نیشتنی ژه‌نگ له‌له‌شی مرۆڤدا،‌ سیسته‌می به‌رگی له‌ش لاوازده‌كات به‌مه‌ش مرۆڤ توانای به‌رگه‌گرتنی سوكترین نه‌خۆشی له‌ده‌ست ده‌دات.


سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد؛ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیان له‌ناوده‌برێن و شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.‌



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی


  ‌

1020 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
20/08/2019
زیاتر
»
لیژنه‌كان؛ چاوێكی كراوه‌ ده‌بن بۆ پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان...
»
سلێمانی: گواستنەوەی ئاو لەبەر تیشكی خۆر دەستی بەسەردا دەگیرێت...
»
لەمانگی تەموزدا لیژنەهاوبەشەكان 16 شوێنیان رووبەڕووی دادگا كردووەتەوە...
»
له‌سلێمانی (الحقیقی) له‌ناوده‌برێت...
»
بڕێكی زۆر هێلكه‌ له‌ناوده‌برێت...
»
ئاماری لیژنه‌ی دووی قائیمقامیه‌ت...
»
ئه‌م جۆره‌ زه‌یتونه‌ له‌ناوده‌برێت...
»
بڕێكی زۆر هه‌ڵوژه‌ی وشككراو له‌ناو ده‌برێت...
»
بڕێكی زۆر هه‌نگوین له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... زیاتر له‌ (43) تۆن خۆراكی و مادده‌ی خراپ له‌ناوبراوه‌...
Copyright ©2015. All rights reserved.