»   لیژنه‌کان - داخستن
خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌


ئاسایشی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر برنجی بایەعیدا گرتووه‌ كه‌خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیاز بووه‌ له‌ڕێێ فێڵی بازرگانیه‌وه‌ به‌گرانتر لە بازاڕدا ساغبكاتەوە و به‌نوسراو ره‌وانه‌ی لیژنه‌كانی كردووه‌ بۆ گرتنه‌ به‌ری رێكاری یاسایی.


له‌ نوسراوێكدا ئاسایشی سلێمانی بۆ قائیمقامیه‌تی سلێمانی ناردوه‌ ده‌ڵێت؛ له‌ گه‌ڕه‌كی قوله‌ره‌یسی شاری سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆگایه‌كدا گرتووه ‌كه‌ (13) تۆن برنجی بایه‌عی و (700) كیسه‌ی به‌تاڵ و مه‌كینه‌یه‌كی دورینه‌وه‌ی تێدا بووه‌‌.


خاوه‌نی برنجه‌كه‌ به‌نیازبووه‌ برنجه‌كه‌ بكاته‌ كیسی به‌تاڵی (25) كیلۆیی و به‌نرخی برنجه‌ گرانه‌كان له‌بازاڕ ساغیبكاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش فێڵێ بازرگانیه‌وه‌ یاسا سزای توندی بۆ ئه‌نجامده‌رانی داناوه‌.


له‌ نوسراوه‌كه‌دا هاتووه؛ به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌ به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر به‌ سه‌رپێچیكار، خاوه‌نی برنجه‌كه‌ ده‌نێرین بۆ قائیمقامیه‌تی سلێمانی تا له‌ڕێی به‌شی یاسا و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ روبه‌وری رێكاری یاسایی بكرێته‌وه‌.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی


1024 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
19/08/2019
زیاتر
Copyright ©2015. All rights reserved.