»   لیژنه‌کان - داخستن
نوسینگەی سلێمانی دادەخرێت

بەھۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن و بەکارھێنانی گۆشتی بەستوو بۆ قیمە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی نوسینگەی سلێمانی لەبەربەلەدیەکە دادەخات.

بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەی پەلەوەری سەربەلیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی نوسینگەی سلێمانی  تایبەت بەفرۆشتنی (مریشک و ماسی و گۆشتی سور)ی بەستوو  پابەندی مەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن نەبووە و گۆشتی بەستوی بۆ قیمە بەکارھێناوە کەئەمەش ڕێگە پێدراونیە ھەروەھا بونی پاشەڕۆی قرتێنەرەکان (مشک و جرج) لە شوێنەکەدا ھۆکارێکی ترە بۆ داخستنی شوێنەکە.

لەشوێنەکەدا دەست بەسەر چل و ھەشت کیلۆ گرام گۆشتی بەستوو لەگەڵ مەکینەیەکی گەورەی قیمەکردندا گیراوەو لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناوبرا.

بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی نوسینگەی سلێمانی دادەخرێت تا پابەندی مەرج و ڕێنماییەکان دەبێت.



ڕزگار قسیم
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی



1696 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
19/08/2019
زیاتر
Copyright ©2015. All rights reserved.