»   هه‌واڵه‌کان
قائیمقامی سلێمانی پێشوازی لە كونسوڵی نوێی ئێران لە سلێمانی كرد

قائیمقامی سلێمانی و كونسوڵی نوێی ئێران پەیوەندییە بازرگانی و كلتوری و فەرهەنگییەكانی نێوان هەردوولایان تاوتوێكرد و جەختیان لەسەر پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە كردەوە , 
ئەمڕۆ دووشەممە 19 ئاب 2019, مەهدی شوشتەری كونسوڵی نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران لەسلێمانی سەردانی قائیمقامیەتی سلێمانی كرد و لەلایەن ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی بەگەرمی پێشوازی لێكرا , 
لە دیدارێكدا قائیمقامی سلێمانی و كونسوڵی نوێی ئێران لە سلێمانی بەووردی باسیان لە كۆی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوری و كلتورییەكان كرد و هەردوولاش هاوڕابون لەسەر پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە, 
قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران پەیوەندییەكی مێژووی كلتوری و فەرهەنگی و بازرگانی و ئابوری كۆیان دەكاتەوە و وەك حكومەتی خۆجێی سلێمانی جەخت لەسەر پەرەپێدانی كۆی ئەو پەیوەندیانە دەكەنەوە بەجۆرێك كەسود و قازانجی هەردوو گەلی دۆستی تێدا بێت , 
لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری ئەو پەیوەندییانە ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی ووتی: خوازیاری ئەوەین هەنگاوی زیاتر بنرێت بۆ پێخستنی كۆی ئەو پەیوەندیانەی كە لەنێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێراندا هەیە ,  داواشی لە كونسوڵی ئێران لە سلێمانی كرد لە هاوردەكردنی كەلوپەل و مەوادی خۆراكی رەچاوی كوالیتی و جۆری بكرێت و هانی باشترین كۆمپانیا ئێرانییەكانیش بدرێت لە سلێمانی و كوردستان وەبەرهێنان بكەن, 
ئاغای مەهدی شوشتەری كونسوڵی نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران لەسلێمانیش رایگەیاند: خۆشحاڵن بەو پەیوەندییە بەهێزە كلتوری و بازرگانیەی كە لەنێوان ئێران و هەرێمی كوردستاندا هەیەو جەختیشی لە پەرەپێدانی زیاتری ئەو پەیوەندیانە كردەوە, ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كۆماری ئیسلامی ئێران خوازیاری ئەوەیە برەوی زیاتر بەو پەیوەندیانە بدرێت و لە خاڵە سنورییەكان كارئاسانی تەواو بۆ هاوڵاتیان و بازرگانان بكرێت , كونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لەسلێمانی راشیگەیاند لەو چوارچێوەیەدا كاردەكەن بۆ كردنەوەی چوار دەروازەی سنوری تر لەگەڵ هەرێمی كوردستان كە دەكەونە سنوری پارێزگای سلێمانی.  

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

368 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
19/08/2019
زیاتر
»
قائیمقامیەتی سلێمانی پلانی چوار ساڵی داهاتوو ئامادە دەكات...
»
نانەواو سەمونخانەكانی سلێمانی ئاگادار دەكرێنەوە...
»
قائیمقامی سلێمانی: ئامانجی قه‌ده‌غه‌كردنی زه‌رفی نایلۆن پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیانه‌...
»
سلێمانی: لە رۆژانی جەژندا لیژنەهاوبەشەكان بەردەوام دەبن لە چاودێری...
»
لە سلێمانی پلانی جەژنی قوربان راگەیەندرا...
»
قائیمقامی سلێمانی : لیژنەکانمان چاودێری وردی بازارو شوێنە گشتییەکان دەکەن...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی تەمموز دیاریکرا...
»
قه‌سابخانه‌یه‌ك گۆشتی به‌ستوی به‌ فرێش فرۆشتووه‌، داخرا...
»
به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رجه‌ ژینگه‌ییه‌كان كۆمپانیایه‌ك داخراوه‌...
»
خانووە كۆنەكانی سلێمانی لەناوچون دەپارێزرێن ...
Copyright ©2015. All rights reserved.