»   هه‌واڵه‌کان
قائیمقامیەتی سلێمانی پلانی چوار ساڵی داهاتوو ئامادە دەكات

قائیمقامیەتی سلێمانی پلانی چوار ساڵی داهاتوو ئامادە دەكات وپێشكەشی وەزارەتی ناوخۆ و كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستانی دەكات , 
لە چوارچێوەی هەنگاوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دانانی پلانی چوار ساڵی داهاتوو قائیمقامیەتی سلێمانی پلان و ئەجێندای كاركردنی خۆی پێشكەش دەكات و لە پلانەكەدا "حكومەتی هاوڵاتی بوون و بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان و پێشكەشكردنی كارئاسانی تەواو بۆ هاوڵاتیان " لە ئاستێكی باڵادا رەچاوكراوە , 
ئەمڕۆ دووشەممە 19 ئابی 2019, بەمەبەستی دانانی پلانی چوار ساڵی داهاتوو ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحییەكانی"تانجەر و بازیان و بەكرەجۆ" كە لەرووی ئیدارییەوە سەربە قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانییە كۆبووەوە و بەووردی باس لە داڕشتنی پلانی نوێی قائیمقامیەتی سلێمانی كرا لە چوارچێوەی هەنگاوەكانی  كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان, 
قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: ئامادەكردنی پلانەكە لەچوارچێوەی سیاست و روانگەی  كابینەی نوێی حكومەتە بۆ بەڕێوەبەردنی هەرێمی كوردستان و خستنەڕووی بۆچونی دامەزراوەجیاكانی حكومەت , ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لەسەر ئەو بنەمایە قائیمقامیەتی سلێمانی روانگەو بۆچونی خۆی لە چوارچێوەی پلانێكی گشتگیری تێروتەسەلدا ئامادەدەكات و پێشكەشی وەزارەتی ناوخۆ و كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستانی دەكات بەمەبەستی پێشخستن و بەرزكردنەوە ی توانا و ئاستی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان , 
لەبارەی پلانەكە ئاوات محەمەد ووتی : پلانەكەیان لەسەر بنەمایی "حكومەتی هاوڵاتی بوون و بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان و پێشكەشكردنی كارئاسانی تەواو لە رایی كردنی مامەڵەی هاوڵاتیان " ئامادەكردووە و مەبەستیانە كە لەو رێگەیەوە بتوانن خزمەتێكی زیاتر و باشتر پێشكەش بە هاوڵاتیانی سلێمانی بكەن , 
قائیمقامی سلێمانی راشیگەیاند: لەماوەی چەند هەفتەیەكدا هەموو سەرنج و تێبینیەكانیان گەڵاڵە دەكەن و دواتر لەرێگەی پلانێكی گشتگیرەوە ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانی دەكەن .  

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی 
554 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
19/08/2019
زیاتر
»
نانەواو سەمونخانەكانی سلێمانی ئاگادار دەكرێنەوە...
»
قائیمقامی سلێمانی: ئامانجی قه‌ده‌غه‌كردنی زه‌رفی نایلۆن پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیانه‌...
»
سلێمانی: لە رۆژانی جەژندا لیژنەهاوبەشەكان بەردەوام دەبن لە چاودێری...
»
لە سلێمانی پلانی جەژنی قوربان راگەیەندرا...
»
قائیمقامی سلێمانی : لیژنەکانمان چاودێری وردی بازارو شوێنە گشتییەکان دەکەن...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی تەمموز دیاریکرا...
»
قه‌سابخانه‌یه‌ك گۆشتی به‌ستوی به‌ فرێش فرۆشتووه‌، داخرا...
»
به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رجه‌ ژینگه‌ییه‌كان كۆمپانیایه‌ك داخراوه‌...
»
خانووە كۆنەكانی سلێمانی لەناوچون دەپارێزرێن ...
»
سلێمانی- ته‌نها ده‌ رۆژ بۆ به‌كارهێنانی زه‌رفی نایلۆن دیاریكراوه‌...
Copyright ©2015. All rights reserved.