»   لیژنه‌کان - داخستن
سلێمانی... كۆگایه‌كی ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نی داده‌خرێت


بەهۆی هەبوونی بڕێکی زۆر گۆشت و مریشکی خراپبوو، لیژنەی سێی سەربە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەهاوکاری ئاسایشی گەرەکی مەڵکەندی کۆگایەکی ئامادەکاری خواردن دادەخات.



ئەمرۆ لیژنەی سێی سه‌ربه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بە هاوکاری ئاسایشی گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندی، له‌ گه‌ڕه‌كی سابونكه‌رانی شاری سلێمانی له‌ كۆگایه‌كی ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نیدا دەستیان بەسەر (120) كیلۆگرام سنگی مریشکی بۆنكردو له‌گه‌ڵ (12) كیلۆگرام گۆشت و دوگی خراپبوودا گرتووه.



به‌هۆی خاوبوونه‌وه‌ و دوباره‌ به‌ستنه‌وه‌ی له‌ به‌فرگردا سنگی مریشکكه‌ خراپبووه‌ و  بۆنی کردووه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و گۆشت و دوگه‌ی له‌ دروستكردنی خوارده‌مه‌نیكه‌دا به‌كاری هێناوه‌‌ شیاوی خواردن نه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆگاكه‌ مه‌رجی ته‌ندروستی تێدانه‌بووه‌، له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌دا قرتێنه‌ره‌كانی (جرج)ی تێدا بینراوه‌، كه‌ خواردن بۆ عه‌ره‌بانه‌ی له‌فه‌ و كه‌بابه‌كانی لای مزگه‌وتی گه‌وره‌ ئاماده‌ ده‌كات.


 
به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و گۆشت و مریشكه‌دا گیراوه‌ و ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی كراوه‌ بۆ له‌ناوبردنی، هه‌روه‌ها شوێنه‌كه‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


س . ب
راگه‌یاندنی قائیمامیه‌تی سلێمانی

















3956 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
18/08/2019
زیاتر
Copyright ©2015. All rights reserved.