»   هه‌واڵه‌کان
قائیمقامی سلێمانی: ئامانجی قه‌ده‌غه‌كردنی زه‌رفی نایلۆن پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیانه‌

قائیمقامی سلێمانی به‌دواداچوونی زیاتر بۆ كوالێتی و نرخی زه‌رفی كاغه‌ز ده‌كات و ته‌ئكید له‌ به‌كارهێنانی له‌ بری زه‌رفی نایلۆن ده‌كاته‌وه‌.
به‌مه‌به‌ستی پشتگیری له‌ به‌رهه‌می كارگه‌ ناوخۆییه‌كان و دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ كوالێتی ئه‌و زه‌رفه‌ كاغه‌زانه‌ی دروست ده‌كرێت، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2019.8.18 ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی سه‌ردانی كارگه‌كانی دروستكردنی زه‌رفی كاغه‌زی كرد و له‌وته‌یه‌كی كورتدا رایگه‌یاند؛ ئه‌وله‌ویه‌تی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی زه‌رفی نالیۆن پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیانه‌ له‌و زیانانه‌ی به‌هۆی مادده‌ی‌ پلاستیك و نایلۆنه‌وه‌ مرۆڤ توشی نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسییه‌كان ده‌كات، بۆیه‌ هه‌رچیمان پێده‌كرێت بۆ پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان و ژینگه‌ی شاره‌كه‌مان ده‌یكه‌ین.
وتی؛ بڕیاری به‌كارهێنانی زه‌رفی كاغه‌ز چووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و به‌شێك له‌نانه‌وا و فڕنی سه‌مونه‌كان پابه‌ندن به‌ به‌كارهێنانی له‌بری زه‌رفی نایلۆن.
قائیمقامی سلێمانی وتیشی؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیی زه‌رفی كاغه‌ز له‌ (دار)ه‌، زیان به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ ناگه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها دۆستی ژینگه‌یه‌ و به‌خێرایی له‌خاكدا شی ده‌بێته‌وه، هه‌وڵیشمان داوه‌ ئه‌و زه‌رفی كاغه‌زه‌ی كه‌ به‌كار ده‌هێنرێت بۆ نان و سه‌موون هه‌مان نرخی زه‌رفه‌ نایلۆنه‌كه‌ی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی نه‌بێت به ‌بارگرانی بۆ گیرفانی هاوڵاتیان، له‌هه‌مان كاتیشدا ناهێڵین به‌وهۆیه‌وه‌ نرخی نان به‌رز ببێته‌وه‌.
له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان و بۆ یه‌كه‌مجار له‌هه‌رێمی كوردستان و عێراق، قائیمقامی سلێمانی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی زه‌رفی نایلۆنی له‌ نانه‌وا و سه‌مونخانه‌ داوه‌.





س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

632 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
18/08/2019
زیاتر
»
سلێمانی: لە رۆژانی جەژندا لیژنەهاوبەشەكان بەردەوام دەبن لە چاودێری...
»
لە سلێمانی پلانی جەژنی قوربان راگەیەندرا...
»
قائیمقامی سلێمانی : لیژنەکانمان چاودێری وردی بازارو شوێنە گشتییەکان دەکەن...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی تەمموز دیاریکرا...
»
قه‌سابخانه‌یه‌ك گۆشتی به‌ستوی به‌ فرێش فرۆشتووه‌، داخرا...
»
به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رجه‌ ژینگه‌ییه‌كان كۆمپانیایه‌ك داخراوه‌...
»
خانووە كۆنەكانی سلێمانی لەناوچون دەپارێزرێن ...
»
سلێمانی- ته‌نها ده‌ رۆژ بۆ به‌كارهێنانی زه‌رفی نایلۆن دیاریكراوه‌...
»
سلێمانی ... پشكنین بۆ جۆر و كوالێتی ده‌به‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ ده‌كرێت...
»
سلێمانی : لە یەكەكانی نیشتەجێبوون ماددەی پلاستیك جیادەكرێتەوە...
Copyright ©2015. All rights reserved.