»   لیژنه‌کان - داخستن
سلێمانی ... میران داخرا

به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به‌ مه‌رجه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه‌باب و برژاوی میران داده‌خات.


بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی له‌ لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایگه‌یاند؛ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دووی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌تایبه‌ت ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری، كه‌باب و برژاوی میران داده‌خرێت.


وتی؛ خاوه‌نی كه‌باب و برژاوی میران بۆ چه‌ندینجار باڵی مریشكی خاوكردۆته‌وه‌ و جارێكی تر له‌به‌فرگر عه‌مباری كردۆته‌وه، به‌مه‌ش به‌های خۆراكی له‌ده‌ست ده‌دات وزیان به‌ ته‌ندروستی ئه‌وكه‌سانه‌ ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وجۆره‌ خوارده‌مه‌نییه‌ ده‌خۆن.


وتیشی؛ خاوه‌نی كه‌باب و برژاوی میران ئه‌و شیشه‌ی بۆ برژاندن به‌كاری هێناوه ره‌ش و ژنگكردوو بووه‌ كه‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی ئاماژه ‌بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ژه‌نگ له‌له‌شی مرۆڤدا ده‌نیشێت و سیسته‌می به‌رگری له‌ش تێكده‌دات بۆیه‌ پێویسته‌ به‌وریاییه‌كه‌ی زۆره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كانزایانه بكرێت كه‌بۆ خوارده‌مه‌نی به‌كاریده‌هێرێت.


ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد؛ نهۆمی ژێرزه‌مینی كه‌باب و برژاوی میرانی وه‌ك كۆگای عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی به‌كاری هێناوه‌ كه‌ هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی تێدا نییه‌، بۆیه‌ به‌بریاری قائیمقامی سلێمانی شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.




س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

2538 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
18/08/2019
زیاتر
Copyright ©2015. All rights reserved.