»   چالاکی فه‌رمانگه‌کان
كوشتارگه‌ی سلێمانی؛ له‌به‌ر ناته‌ندروستی بۆ خواردن بڕێكی زۆر گۆشت سوتێنراوه
كوشتارگەی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیاتر گۆشتکراوە بە قوربانی و زیاتر لە (7) تۆن گۆشتی ناتەندروستیش سوتێنراوە.


شاڵاو عارف، سەرپەرشتیاری ستافی پزیشكیی كوشتارگەی سلێمانی، وتی؛ ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیاتر گۆشتکراوە بە قوربانی، پێنج ڕۆژ پێش جەژن (793) تۆن و (800) كیلۆگرام گۆشتی سوور لە كوشتارگەوە ڕەوانەی بازاڕەكان كراوە.


وتیشی؛ لە چوار ڕۆژی جەژندا (77) تۆن و (300) كیلۆگرام گۆشتی سور لە كوشتارگەی سلێمانیەوە راده‌ستی هاوڵاتییان كراوەتەوە كە بۆ قوربانیكردن بەكاریان هێناوە.


ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد؛ به‌هۆی ده‌رنه‌چوونی له‌ پشكنینه‌كان و نه‌شیاوی بۆخواردن و به‌كارهێنان رێگری له‌ (7) تۆن گۆشتی  ناتەندروست كراوه‌ و له‌شوێنی تایبه‌ت سوتێنراوە.


به‌مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی ئه‌و گۆشته‌ی ده‌گاته‌ ده‌ست هاوڵاتیان بۆ خواردن، له‌ كوشتارگه‌كاندا پێش سه‌ربڕین و پاش سه‌ربڕین و دواتریش پشكنین بۆ گۆشتی ئاژه‌ڵه‌كان ده‌كرێت‌، پاش دڵنیابوونه‌وه‌ رێگه‌ ده‌درێت بخرێته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌.


بۆ رێگری كردن له‌ هه‌بوونی گۆشتی ناته‌ندروست و نه‌شیاو، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌هاوكاری لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی رێگری له‌ سه‌ربڕین و فرۆشتنی ئاژه‌ڵ له‌ شه‌قام و كۆڵانه‌كان ده‌كات وله‌كاتی هه‌بونیدا ده‌ست به‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌ سه‌بڕاوه‌كه‌ و ئه‌و پێدوایستیانه‌ی له‌و پیشه‌دا به‌كارده‌هێنرێت ده‌گرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاره‌ یاساییه‌كان ده‌كاته‌وه‌. 



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی


752 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
16/08/2019
زیاتر
»
ئاماری روداوەکانی هاتوچۆ...
»
كەشناسی هەرێم وادەی كۆتاییهاتنی شەپۆلی گەرمای راگەیاند...
»
ئاماری روداوەکانی هاتوچۆ لە جەژنی رەمەزاندا...
»
باران بارین دەست پێدەکاتەوە...
»
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ ده‌ستپێده‌كات...
»
شۆفێران ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌...
»
هاتووچۆ هۆشداری‌ به‌شۆفێران ده‌دات...
»
‌رێژه‌ی باران بارینی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان...
»
وەستانی ئۆتۆمبێل لە سایدی دەستەچەپ قەدەغە دەکرێت...
»
سلێمانی ... هاوڵاتیان به‌شدارده‌بن له‌ بڕیاردان...
Copyright ©2015. All rights reserved.