»   لیژنه‌کان - داخستن
سلێمانی ... گۆشتفرۆشی شاد داخرا


به‌هۆی فرۆشتنی گۆشتی به‌ستوو به‌ نرخی خۆماڵی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دوكانی گۆشتفرۆشی شاد داده‌خات و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ ده‌ڵێت؛ خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌‌.


بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دووی سه‌ربه‌‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ به‌هۆی فرۆشتنی گۆشتی به‌ستوو به‌نرخی گۆشی خۆماڵی به‌ هاوڵاتیان، له‌لایه‌ن ‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ دوكانی گۆشتفرۆشی شاد داده‌خرێت.


وتی؛ خاوكردنه‌وه‌ و دوباره‌ به‌ستنه‌وه‌ی گۆشته‌كه‌ زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، جگه‌له‌وه‌ی فرۆشتنی گۆشتی به‌ستو به‌نرخی فرێش و خۆماڵی‌ فێڵێ بازرگانی‌ (غش تجاری)یه‌ و یاسا سزای توندی بۆداناوه‌.


وتیشی؛ به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی دوكانی گۆشتفرۆشی پاشا داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


هه‌روه‌ك وتیشی؛ له‌ چواره‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزدا لیژنه‌ی دووی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر (90) كیلۆگرام گۆشتی قیمه كراوی بێناونیشاندا گرتووه‌‌ له‌گه‌ڵ (2) ئاژه‌ڵی سه‌ربڕاوی‌ بێمۆر كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ نیازبووه‌ به‌سه‌رهاوڵاتیاندا ساغی بكاته‌وه‌.

س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

3646 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
15/08/2019
زیاتر
Copyright ©2015. All rights reserved.