»   چالاکی فه‌رمانگه‌کان
ئاماری روداوەکانی هاتوچۆ

لەماوەی چوار رۆژی جەژنی قورباندا لە سلێمانی (22) کەس بونە قوربانیی روداوه‌كانی هاتوچۆ، بەراورد بە ساڵی رابردو روداوەکان بۆ نیوە کەمیکردوە.


بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، لەماوەی چوار رۆژی جەژنی قورباندا، هەشت روداوی هاتوچۆ لەسنوری پارێزگای سلێمانی رویانداوە و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و (18) کەسیش بریندار بون.


لە کۆی روداوەکان، چواریان لەناو شاری سلێمانی و چوار روداوه‌كه‌ی ترلە دەرەوەی شار رویانداوە، کە چوار لە روداوەکان وەرگەڕان و چوارەکەی دیکەش پێکدادان بوە.



بەراورد بە چوار رۆژی جەژنی قوربانی ساڵی رابردو، روداوەکان بۆ نیوە کەمیان کردوە، به‌جۆرێك لە جه‌ژنی ساڵی (2018) له‌ سلێمانی (16) روداوی هاتوچۆ تۆمارکراون کە نۆ روداویان لەناو شار و حەوت روداویان لە دەرەوەی شاری سلێمانی تۆمارکراون، كه‌ چوار روداوی وەرگەڕان و (11) روداوی پێکدادان و یەک روداوی سوتانی ئۆتۆمبێل بوە، لە سەرجەم روداوەکانی ساڵی رابردودا (22) کەس بریندار بون، بەڵام هیچ کەسێک گیانی لەدەست نەدا.




س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی



694 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
15/08/2019
زیاتر
»
كەشناسی هەرێم وادەی كۆتاییهاتنی شەپۆلی گەرمای راگەیاند...
»
ئاماری روداوەکانی هاتوچۆ لە جەژنی رەمەزاندا...
»
باران بارین دەست پێدەکاتەوە...
»
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ ده‌ستپێده‌كات...
»
شۆفێران ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌...
»
هاتووچۆ هۆشداری‌ به‌شۆفێران ده‌دات...
»
‌رێژه‌ی باران بارینی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان...
»
وەستانی ئۆتۆمبێل لە سایدی دەستەچەپ قەدەغە دەکرێت...
»
سلێمانی ... هاوڵاتیان به‌شدارده‌بن له‌ بڕیاردان...
»
بەفر و باران رو لە هەرێم دەکات و پلەکانی گەرما بۆ ژێر (سفر) دادەبەزن...
Copyright ©2015. All rights reserved.