»   هه‌واڵه‌کان
سلێمانی: لە رۆژانی جەژندا لیژنەهاوبەشەكان بەردەوام دەبن لە چاودێری


بەدرێژایی رۆژانی جەژنی پیرۆزی قوربان لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەردەوام دەبن لەگەڕان و بەسەركردنەوەكانیان و رێگری دەكەن لە هەر جۆرە سەرپێچیەك كە زیان بە هاوڵاتیان بگەیەنێت ,

گۆران قادر سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لە رۆژانی جەژندا هاوشێوەی رۆژانی ئاسایی لیژنەهاوبەشەكان بە ئامانجی پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و رێگری كردن لە هەر جۆرە سەرپێچیەك بەردەوام دەبن لەگەڕان و بەسەركردنەوەكانیان , 
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لەماوەی چوار رۆژی جەژندا لیژنەكان سەردانی هەموو ئەو شوێنانە دەكەن كە بەر لە رۆژانی جەژن لە ژێر چاودێریدا بوون و رێگە بەوەنادەن هیچ شوێنێك جەژن بە دەرفەت بزانێت بۆ زیادكردنی نرخ و ساغكردنەوەی كاڵاو شتومەكی زیان بەخش , 
سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی راشیگەیاند: چاوەرێ دەكرێت لە پشووی جەژندا ژمارەیەكی بەرچاو لە گەشتیاران روو بكەن سلێمانی لەبەر ئەوە چاودێرییەكانیان بۆ رێستۆرانت و چێستخانەو ئوتێلەكان زیاتر دەكەن و هەر شوێنێك پابەند نەبێت بە مەرج و رێنماییە تەندروستیەكان رووبەڕوی سزای یاسایی دەكرێتەوە , 
دەربارەی قوربانی كردنیش گۆران قادر ووتی : سەربڕینی ئاژەڵ لەسەر شەقام و رێگە سەرەكییەكان رێگەپێنەدراوە و هۆكارە بۆ گواستنەوەی نەخۆشی و زیان گەیاندن بەتەندروستی هاوڵاتیان لەبەر ئەوە لە سەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی, لیژنەهاوبەشەكان بە هاوكاری لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان  رێگری لەو دیاردەیە دەكەن.

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

682 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/08/2019
زیاتر
»
لە سلێمانی پلانی جەژنی قوربان راگەیەندرا...
»
قائیمقامی سلێمانی : لیژنەکانمان چاودێری وردی بازارو شوێنە گشتییەکان دەکەن...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی تەمموز دیاریکرا...
»
قه‌سابخانه‌یه‌ك گۆشتی به‌ستوی به‌ فرێش فرۆشتووه‌، داخرا...
»
به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رجه‌ ژینگه‌ییه‌كان كۆمپانیایه‌ك داخراوه‌...
»
خانووە كۆنەكانی سلێمانی لەناوچون دەپارێزرێن ...
»
سلێمانی- ته‌نها ده‌ رۆژ بۆ به‌كارهێنانی زه‌رفی نایلۆن دیاریكراوه‌...
»
سلێمانی ... پشكنین بۆ جۆر و كوالێتی ده‌به‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ ده‌كرێت...
»
سلێمانی : لە یەكەكانی نیشتەجێبوون ماددەی پلاستیك جیادەكرێتەوە...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌م ئامێرانه‌دا گیراوه‌...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.