»   لیژنه‌کان - چالاکی
لیژنه‌كان؛ چاوێكی كراوه‌ ده‌بن بۆ پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان

له‌ئه‌نجامی سه‌ردانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و پشكنینی كاڵاوشمه‌ك و خزمه‌تگوزارییه‌كان، ده‌ركه‌وتووه‌ به‌شێكی زۆر له‌ چێشتخانه‌ و ریستۆرانت و ئه‌و شوێنانه‌ی هاوڵاتیان بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش رووی تێده‌كه‌ن، پابه‌ندن به‌ جێبه‌جێكردنی مه‌رج و رێنماییه‌كان.



ئازاد نه‌بی، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایگه‌یاند؛ به‌هۆی سه‌ردان كردنی لیژنه‌كان بۆ بازاڕ و شوێنه‌گشتیه‌كان و پشكنین بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خزمه‌تگوزارییانه‌ی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ سلێمانی به‌شێكی زۆر له‌ چێشتخانه‌و ریستۆرانت و هه‌موو ئه‌وشوێنانه‌ی هاوڵاتیان و گه‌شتیاران بۆبه‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش رووی تێده‌كه‌ن، پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردنن.



وتی؛ ئامانج له‌ دروستكردن و پێكهێنانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، پابه‌ندكردنی شوێنه‌كانه‌ به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیكردن نه‌ك سزادان و روبه‌روی كردنه‌وه‌یان به‌ رێكاره یاساییه‌كان.


وتیشی؛ له‌هه‌ڵمه‌تی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كاندا‌ ده‌ركه‌وتووه‌ چێشتخانه‌، ریستۆرانت، ئۆتێل، میوانخانه‌ و هه‌موو ئه‌وشوێنانه‌ی هاوڵاتیان بۆبه‌سه‌ربردنی كارتێكی خۆش روی تێده‌كه‌ن‌ پابه‌ندن به‌مه‌رج و رێناییه‌كانی كاركردن به‌تایبه‌ت ته‌ندروستی و دڵنیابونه‌ته‌وه‌ لێیان، ئێستا سلێمانی خاوێنترین شاره‌ له‌عێراق و بۆته‌ پێشه‌نگ، كه‌ئه‌مه‌ش له‌ ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و لیژنه‌هاوبه‌شه‌‌كان و فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی ترهاتۆته‌ بوون.


هه‌روه‌ك وتیشی؛ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی كاری خۆیان و ته‌ندروستی هاوڵاتیان، هیوادارین ئه‌و چه‌ند شوێنه‌ی كه‌ سه‌رپێچییان لێ تۆماركراوه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بن.



ئازاد نه‌بی ئاماژه‌ی بۆئه‌وكرد؛ له‌ ‌رۆژانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزدا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی شوێنه‌ ‌گه‌شتیاره‌كان ده‌كه‌ن بۆ پشكنینی ئه‌و خوارده‌مه‌نی و خزمه‌تگوزارییانه‌ی پێشه‌كه‌ش به‌هاوڵاتیان و گه‌شتیارن ده‌كرێت، هه‌میشه‌ چاوێكی كراوه‌ ده‌بن بۆ پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان.




 س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

278 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/08/2019
زیاتر
»
سلێمانی: گواستنەوەی ئاو لەبەر تیشكی خۆر دەستی بەسەردا دەگیرێت...
»
لەمانگی تەموزدا لیژنەهاوبەشەكان 16 شوێنیان رووبەڕووی دادگا كردووەتەوە...
»
له‌سلێمانی (الحقیقی) له‌ناوده‌برێت...
»
بڕێكی زۆر هێلكه‌ له‌ناوده‌برێت...
»
ئاماری لیژنه‌ی دووی قائیمقامیه‌ت...
»
ئه‌م جۆره‌ زه‌یتونه‌ له‌ناوده‌برێت...
»
بڕێكی زۆر هه‌ڵوژه‌ی وشككراو له‌ناو ده‌برێت...
»
بڕێكی زۆر هه‌نگوین له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... زیاتر له‌ (43) تۆن خۆراكی و مادده‌ی خراپ له‌ناوبراوه‌...
»
دایكان، ئاگاداری ئه‌م پێدوایستیانه‌ی منداڵه‌كانتان بن...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.