»   لیژنه‌کان - داخستن
سلێمانی ... دوو ئارایشتگا داخرا
بەھۆی نەبونی مۆڵەت و پابەند نەبون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەت دوو ئارایشتگای لەسنوری لەناحیەی تانجەرۆ داخست.

بەپێی ڕاپۆرتێکی لیژنەی ئارایشتگاکانی سەربەلیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی  بەھۆی سەرپێچیکردن لە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن و نەبونی مۆڵەتی تەندروستی و پیشەیی ھەردوو ئارایشتگای ( لاھی و ناز ) لەناحیەی تانجەرۆی شاری سلێمانی داخست.

لەکاتی سەردانی لیژنەکە دەرکەوتوە ھەردوو ئارایشتگاکە سەرەڕای نەبوونی مۆڵەتی کارکردن پابەندی مەرجەکانی تەندروستی نەبوون و شوێنەکەیان لەڕوی تەندروستیەوە شیاوی ھەڵگرتنی موادی جوانکاری تێدا نیە، سەرەڕای ئەمانەش شاگردەکانیان کارتی تەندروستیان نیە کە یەکێکە لەمەرجەگرنگەکانی تەندروستی بۆپاراستنی سەلامەتی تەندروستی ئەوخانمانەی سەردانی دەکەن. 

بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی ھەردوو ئارایشتگای لاھی و ناز لە ناحیەی تانجەرۆ  داخرا تا ئەوکاتەی پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن دەبن.



ڕزگار قسیم
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی
2226 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
08/08/2019
زیاتر
»
سلێمانی ... پەیمانگای ڕاوێژ دادەخرێت...
»
سلێمانی ... مازوخ داخرا...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان؛ ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی ماستفرۆشه‌كان داوایانكردبوو كۆتایی هاتووه‌...
»
له‌ سلێمانی كارگه‌ی یه‌ڵدا داده‌خرێت...
»
نانه‌واخانه‌یه‌كی نایاسایی داده‌خرێت...
»
كارگه‌یه‌ك داده‌خرێت...
»
گۆشتفرۆشه‌كان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌...
»
ئارایشتگای یەریڤان دادەخرێت....
»
له‌ سلێمانی ماڵی ئه‌ستێره‌كان داده‌خرێت...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئه‌م سه‌مونخانه‌یان داخسته‌وه‌...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.