»   لیژنه‌کان - چالاکی
سلێمانی: گواستنەوەی ئاو لەبەر تیشكی خۆر دەستی بەسەردا دەگیرێت


بڕیاری قەدەغەكردن و رێگری كردن لە گواستنەوەی ئاوی خواردنەوە لەبەر تیشكی خۆر لە سلێمانی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت پێویستە ئاو بە ئوتومبێلی سادركەرەوە"بەراد" بگوازرێتەوە , 
گۆران قادر سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: گواستنەوەی ئاو لەبەر تیشكی خۆر كاریگەری خراپی تەندروستی لەسەر پیًكهاتەی ئاو دروست دەكات و دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە تەندروستی هاوڵاتیان , لەبەر ئەم هۆكارە و لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی هەڵگرتن و گواستنەوەی ئاوی خواردنەوە لەبەر تیشكی خۆر قەدەغە كراوە , 
سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتیشی: لە هەر شوێنێك ببینرێت ئاو لەبەر تیشكی خۆر بگوازرێتەوە لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی لەلایەن لیژنەكانەوە دەست بەسەر ئاوەكەدا دەگیردرێت جگە لەوەش سزای یاسایی سەر پێچی كار دەدرێت , گۆران قادر ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد پێویستە ماركێت و دوكاندارەكان بەهەمان شێوە پابەند بن بە بڕیارەكەوە و ئاو بەداپۆشراوی و لە شوێنێكی گونجاودا هەڵبگرن كە دووربێت لە تیشكی خۆر , 
سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی راشیگەیاند : بڕیارەكە لە روانگەی پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان دراوە و هەر كارگەو شوێنێك پابەند نەبێت روووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێتەوە .


 راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

482 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
07/08/2019
زیاتر
»
لەمانگی تەموزدا لیژنەهاوبەشەكان 16 شوێنیان رووبەڕووی دادگا كردووەتەوە...
»
له‌سلێمانی (الحقیقی) له‌ناوده‌برێت...
»
بڕێكی زۆر هێلكه‌ له‌ناوده‌برێت...
»
ئاماری لیژنه‌ی دووی قائیمقامیه‌ت...
»
ئه‌م جۆره‌ زه‌یتونه‌ له‌ناوده‌برێت...
»
بڕێكی زۆر هه‌ڵوژه‌ی وشككراو له‌ناو ده‌برێت...
»
بڕێكی زۆر هه‌نگوین له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... زیاتر له‌ (43) تۆن خۆراكی و مادده‌ی خراپ له‌ناوبراوه‌...
»
دایكان، ئاگاداری ئه‌م پێدوایستیانه‌ی منداڵه‌كانتان بن...
»
چەند گەڕەکێکی سلێمانی (48) كاتژمێر بێ ئاو دەبن...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.