»   هه‌واڵه‌کان
لە سلێمانی پلانی جەژنی قوربان راگەیەندرا
 لە شاری سلێمانی پلانی جەژنی پیرۆزی قوربان راگەیاندراو قائیمقامی شارەكەش دەڵێت: هەموو رێوشێنێكی پێویست گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی هاوڵاتیان و گەشتیاران لە بارودۆخێكی ئارامدا پێشوازی لە رۆژانی جەژن بكەن, لەپێناو تەندروستی هاوڵاتیانیشدا رێوشوێنه‌كانی قوربانیكردن رێكده‌خرێت .

ئەمرۆ سێ‌ شەممە رێكەوتی 6.8.2019 بە مەبەستی دانانی پلانی جەژنی پیرۆزی قوربان و ئامادەكاری فەرمانگە پەیوەندیدارەكان لە رۆژانی پێش جەژن و رۆژانی جەژن, ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی ئەمنی سلێمانی و بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی كۆبووەوە .

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: بۆ ئەوەی هاوڵاتیان و گەشتیاران لە بارودۆخێكی ئارام و بێ گرفتدا پێشوازی لە جەژنی پیرۆزی قوربان بكەن هەموو ئامادەكارییەكی پێویست كراوە .
قائیمقامی سلێمانی ووتیشی : لە رۆژانی پێش جەژن و رۆژانی جەژن هیچ شەقامێك بەڕووی هاتووچۆی شۆفێراندا داناخرێت, بەڵكو تیمەكانی هاتووچۆ هاوكار دەبن بۆ رێكخستنی شەقام و رێگەو بانەكان بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بەبێ گرفت سەردانی هەر شوێنێك بكەن كە دەیانەوێت, ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لیژنەهاوبەشەكان لە رۆژانی جەژن و پێش جەژندا  بە ئامانجی پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و رێگری كردن لە هەر جۆرە سەرپێچیەك سەردان و چاودێریكردنیان زیاتر دەكەن بەتایبەت چاودێری وردی شوێنەكانی فرۆشتنی ئاژەڵ دەكەن بۆئەوەی رێگە بگرن لە سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی كوشتارگەكان .

لەبارەی كارئاسانی بۆ ئەو گەشتیارانەی كە روو لە پارێزگای سلێمانی دەكەن ئاوات محەمەد رایگەیاند لە بازگەكان و شوێنە گەشتیارییەكانی سلێمانی تیمەكان راسپێردراون هەموو كارئاسانی و هاوكارییەك پێشكەش بە گەشتیاران و ئەو میوانانە بكەن كە روودەكەنە سلێمانی, ووتیشی خاوەنی رێستۆرانت و چێشتخانەكانی سلێمانی ئاگادار كراونەتەوە پێویستە لە رۆژانی جەژنیشدا شوێنەكانیان كراوەبن بەڕووی هاوڵاتیان و گەشتیاراندا و هەر شوێنێك پابەند نەبێت رووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێتەوە .

ئاوات محەمەد راشیگەیاند سەرجەم تیمە خزمەتگوزارییەكان و هێزە ئەمینەكان لە رۆژانی جەژندا لە سەنتەری شاری سلێمانی و هەموو شوێنە گشتیەكان لە ئەركدا دەبن بۆ پارێزگاری كردن لە هاوڵاتیان و ئەو گەشتیارانەی كە روو لە پارێزگای سلێمانی دەكەن .

جارێكیتریش داوای لەو هاوڵاتیانە كرد كە دەیانەوێت قوربانی بكەن بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە تەندروستی ئاژەڵەكە و نەبوونی نەخۆشی, ئاژەڵەكان لە كوشتارگە یاساییەكاندا سەرببڕن بۆ ئەوەی هەموو پشكنینێكی بۆ بكرێت .




ش .غ
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
564 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
06/08/2019
زیاتر
»
قائیمقامی سلێمانی : لیژنەکانمان چاودێری وردی بازارو شوێنە گشتییەکان دەکەن...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی تەمموز دیاریکرا...
»
قه‌سابخانه‌یه‌ك گۆشتی به‌ستوی به‌ فرێش فرۆشتووه‌، داخرا...
»
به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رجه‌ ژینگه‌ییه‌كان كۆمپانیایه‌ك داخراوه‌...
»
خانووە كۆنەكانی سلێمانی لەناوچون دەپارێزرێن ...
»
سلێمانی- ته‌نها ده‌ رۆژ بۆ به‌كارهێنانی زه‌رفی نایلۆن دیاریكراوه‌...
»
سلێمانی ... پشكنین بۆ جۆر و كوالێتی ده‌به‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ ده‌كرێت...
»
سلێمانی : لە یەكەكانی نیشتەجێبوون ماددەی پلاستیك جیادەكرێتەوە...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌م ئامێرانه‌دا گیراوه‌...
»
بڕی ھاوردەکردنی بەربوومی پەلەوەری و ئاژەڵی بۆ پارێزگای سلێمانی دیاریکرا...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.