»   راپۆرت
سلێمانی ... زیاتر له‌ (55) تۆن كاڵاوشمه‌ك له‌ناوبراوه‌

له‌ مانگی رابردوودا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر كاڵاوشمه‌كی جۆراوجۆردا گرتووه‌، پاش پشكنینی فیزیایی و كیمیایی بڕیاری له‌ناوبردنیان دراوه‌.


له‌ئه‌نجامی سه‌ردانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان و پشكنین بۆ ئه‌وكاڵاوشمه‌كانه‌ی هاوڵاتیان به‌كاریده‌هێنن، له‌ ‌مانگی ته‌مووزی2019 و به‌هۆی هه‌بوونی گومان لێیان ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی (55) تۆن و (597) كیلۆگرام كاڵاوشمه‌كی جیاوازدا گرتووه‌.


پاش ره‌وانه‌كردنی نمونه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كان بۆ تاقیگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و زانكۆی سلێمانی، ئه‌وكاڵاوشمه‌كانه‌ی له‌ پشكنین ده‌رنه‌چوون شیاوی خواردن یاخود به‌كارهێنان نین بۆیه‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیان له‌ناوبراون.


ئه‌و خۆراك و مادده‌ ماوه‌به‌سه‌رچووانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ ده‌ستییان به‌سه‌ردا گیراوه‌‌ له‌ (خوارده‌مه‌نی جۆراوجۆر، بۆن و جوانكاری خانمان، مادده‌كانی پاككردنه‌وه‌ و قڕكه‌ری مێرووی خانووه‌ كشتوكاڵیه‌كان، میوه‌كان، خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان) پێكهاتوون كه‌ شیاوی خوارن و به‌كارهێنان نه‌بوون و له‌ناوبراون.


س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
460 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
06/08/2019
زیاتر
»
‌له‌سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌...
»
لقی سلێمانی سه‌ندیكای ده‌رمانسازان؛ پشتگیری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌كه‌ین...
»
چەندین نەخۆشی مەترسیدار بۆ لەشی مرۆڤ دەگوازنه‌وه‌...
»
لیژنە هاوبەشەكانی چاوێكی كراوەن بۆ خزمەتی شاری سلێمانی...
»
قائیمقامی سلێمانی: بریاری لابردنی خانەکان جێبەجێدەکات...
»
سلێمانی: 118 كافتریای نێرگەلە هەیە...
»
قائیمقامی سلێمانی: لەرووی سەلامەتی باڵەخانەكانەوە هەنگاوی گرنگ نراوە ...
»
قائیمقامی سلێمانی بەدواداچون بۆ گرفتەكانی پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی ئوتێل فەرەح دەكات...
»
بەوێنە : گەیشتنی ژمارەیەكی زۆری خێزانی عەرەب بۆ سلێمانی ...
»
ئامارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشەنگی سلێمانی پشتراست دەکاتەوە...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.