»   لیژنه‌کان - چالاکی
لەمانگی تەموزدا لیژنەهاوبەشەكان 16 شوێنیان رووبەڕووی دادگا كردووەتەوە

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماری مانگی تەموز بۆ رای گشتی بڵاودەكاتەوە و بە پێیئامارەكە لەماوەی ئەو مانگەدا لیژنەكان زیاتر لە چوار هەزار شوێنیان بەسەركردووەتەوە و یاساو ریێنماییەكانیش هەر شویێنك پابەندی مەرج و رێنماییەكان نەبێت، رووبەرووی سزای ماددی و یاسایی دەكرێتەوە.

بەپێی ئامارەكەی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی لە مانگی "7" تەموز لیژنەكان سەردانی چوار هەزار و "298" شوێنیان كردووە و لە پابەند بون و جێبەجێ كردنی مەرج و رێنماییە تەندروستیەكانیان كۆڵیوەتەوە, لە كۆی گەڕان و بەسەركردنەوەكانیان، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییە تەندروستی و ڤیترنەرییەكانەوە (427) شوێن پسوڵەی سەرپێچیان بۆ كراوە و "857" شوێنیش ئاگاداركراونەتەوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكان بن و بەهۆی جۆرەكانی سەرپێچیەوە (27) شوێن داخراون  و "16" شوێنیش بەهۆی قەبارەی ئەو سەرپێچیانەی كە كردوویانە رووبەڕووی دادگا كراونەتەوە,

لە ئامارەكەدا هاتووە، لە مانگی تەموزدا بڕی 55 تۆن و پێنج سەدو نەوەد و حەوت كیلۆگرام مەوادو خۆراكی ماوەبەسەرچوو لە ناوبراوە ,كۆی گشتی پارەی غەرامەكراویش لەو مانگەدا بریتییە لە (23) ملیۆن و حەوسەد هەزار دینار كە بەپێی  یاساو رێنماییەكانی وەزارەتی دارایی هەرێم دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.

بە پێی رێنماییەكانی لیژنە هاوبەشەكان هەرشویێنێك پابەند نەبێت، سەرەتا ئاگادار دەكرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێن و لە ئەگەری دووبارەكردنەوەی سەرپێچیەكاندا رووبەرووی داخستن یان دادگا دەكرێنەوە.    
لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ژمارەیان "36" لیژنەیەو بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و داكۆكی كردن لە بەرژەوەندی گشتی رۆژ و شەو لە ئەرك و بەرپرسیارێتیدان .

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

858 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
05/08/2019
زیاتر
»
له‌سلێمانی (الحقیقی) له‌ناوده‌برێت...
»
بڕێكی زۆر هێلكه‌ له‌ناوده‌برێت...
»
ئاماری لیژنه‌ی دووی قائیمقامیه‌ت...
»
ئه‌م جۆره‌ زه‌یتونه‌ له‌ناوده‌برێت...
»
بڕێكی زۆر هه‌ڵوژه‌ی وشككراو له‌ناو ده‌برێت...
»
بڕێكی زۆر هه‌نگوین له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... زیاتر له‌ (43) تۆن خۆراكی و مادده‌ی خراپ له‌ناوبراوه‌...
»
دایكان، ئاگاداری ئه‌م پێدوایستیانه‌ی منداڵه‌كانتان بن...
»
چەند گەڕەکێکی سلێمانی (48) كاتژمێر بێ ئاو دەبن...
»
سلێمانی ... بڕێك گۆشتی سه‌رشه‌قامه‌كان لەناودەبرێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.