»   لیژنه‌کان - چالاکی
له‌سلێمانی (الحقیقی) له‌ناوده‌برێت

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خورمادا گرتووه‌ و پاش‌ دوجار پشكنین ده‌ركه‌وتووه‌ ‌شیاوی بۆخواردن و به‌كارهێنان نییه‌ بۆیه‌ له‌ناوده‌برێت.


به‌گومانی خراپبوون، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ده‌ست به‌سه‌ر (1500) كارتۆن خورما له‌جۆری (الحقیقی)دا گیراوه و نمونه‌ی ره‌وانه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه‌ بۆ پشكنین.


پاش دوجار پشكنین، به‌شی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی وه‌ڵامی به‌ (بۆ خواردن و به‌كارهێنان ناشێت) داوه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌رله‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و خوارمایه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ناوبراوه‌.



لیژنه‌ی عه‌لوه‌، یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، رۆژانه‌ له‌به‌ره‌به‌یانێكی زووه‌وه‌ چاودێری هاتن و خستنه‌بازاڕی سه‌وزه‌ و میوه‌ و ئه‌وخوارده‌‌مه‌نیانه‌ ده‌كات له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت، له‌ هه‌بوونی سه‌رپێچی شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.


‌ 

س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

1606 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
05/08/2019
زیاتر
»
بڕێكی زۆر هێلكه‌ له‌ناوده‌برێت...
»
ئاماری لیژنه‌ی دووی قائیمقامیه‌ت...
»
ئه‌م جۆره‌ زه‌یتونه‌ له‌ناوده‌برێت...
»
بڕێكی زۆر هه‌ڵوژه‌ی وشككراو له‌ناو ده‌برێت...
»
بڕێكی زۆر هه‌نگوین له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... زیاتر له‌ (43) تۆن خۆراكی و مادده‌ی خراپ له‌ناوبراوه‌...
»
دایكان، ئاگاداری ئه‌م پێدوایستیانه‌ی منداڵه‌كانتان بن...
»
چەند گەڕەکێکی سلێمانی (48) كاتژمێر بێ ئاو دەبن...
»
سلێمانی ... بڕێك گۆشتی سه‌رشه‌قامه‌كان لەناودەبرێت...
»
خانمان، ئاگاداری مادده‌ی جوانكارییه‌كانتان بن...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.